رەجەب ئەردۆغان: بۆ ئۆپەراسیۆنەکانمان مۆڵەت لە کەس وەرناگرین!

رەجەب ئەردۆغان: بۆ ئۆپەراسیۆنەکانمان مۆڵەت لە کەس وەرناگرین!

“با هیچ كه‌س له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانمان نائاسووده‌ نه‌بێت،‌ ئامانج لێیان فراوانكردنی بازنه‌ی ئاسایش و خۆشگوزه‌رانیی توركیەیه”.

دوای کۆبوونەوەی کابینەی وەزیرانی سەرۆکایەتیی کۆمار، رەجەب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێداگریی تورکیەی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی ئەودیو سنوور دووپات کردەوە.

 ئه‌ردۆغان سەبارەت بە هێرشەکانی وڵاتەکەی کە بیانووی پەکەکە لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان دەستی پێکردووە، هەڕەشەی هێرشی زەوینیی بۆ رۆژئاوا کرد و  باسی لە بەهێزتربوونی بڕیاری ئەنقەرە بۆ دروستکردنی پشتێنەیەکی 30 کیلۆمەتری لە سنوورەکانیانەوە کرد.

رەجەب ئەردۆغان لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکاندا گوتی: “با هیچ كه‌س له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانمان نائاسووده‌ نه‌بێت كه‌ ئامانج لێیان فراوانكردنی بازنه‌ی ئاسایش و خۆشگوزه‌رانیی توركیەیه”.

سەرۆک کۆماری تورکیە گوتیشی: “له‌كاتێكدا هه‌نگاوی په‌یوه‌ست به‌ ئاسایشی خاكی نیشتمان و خه‌ڵكه‌كه‌مان ده‌هاوێژین، وه‌ك چۆن مۆڵه‌ت له‌ كه‌س وه‌رناگرین ئاواش روونکردنەوە بۆ کەس نادەین.”

پوستێن ھەمان بەش