بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیە، تائێستا زیاتر له 90 سەربازی سوپای وڵاته‌كه‌ی لەو هێرشانەدا کوژراون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیە كوژرانی سه‌ربازێكی دیكه‌ی له سنووری هه‌رێمی كودستان راگه‌یاند كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی شه‌ڕی په‌كه‌كه كوژراوه.
رۆژی چوارشەممە 30/11/2022، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیە ناسنامه‌ی سه‌ربازێكی دیكه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی په‌كه‌كه‌دا له سنووری هه‌رێمی كوردستان كوژراوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیە، سه‌ربازه كوژراوه‌كه‌ی توركیا ناوی (نه‌دیم كۆركماز)ـه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، لە رێکەوتی 26/11/2022شدا وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیە کوژرانی سه‌ربازێكی دیكه‌ی وڵاتەکەی راگه‌یاندبوو كه پیشتری له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و باکووری کوردستاندا به سه‌ختی بریندارببوو.
پێشتریش له هه‌مان رۆژدا، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیە كوژرانی دوو سه‌رباز و برینداربوونی سێ سه‌ربازی دیكه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندبوو، كه یه‌كێك له‌و بریندارانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه مردووه.
هاوکات، شه‌وی 26ی نۆڤێمبه‌ری 2022، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیە مردنی سه‌ربازێكی دیكه‌ی راگه‌یاند به‌هۆی هه‌وره برووسكه‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژی 25/11/2022، وەزارەتی بەرگری تورکیە لە راگەیەندراوێکدا ناسنامەی دوو سەربازی ئاشکراکرد، کە لە شەڕی پەکەکە لە ناوچەی زاپ کوژراون، كه یەکێک پله‌ی ئەفسەر بوو.
وەک لە راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیەدا هاتبوو، کوژرانی ئەو دوو سەربازە بەهۆی هێرشی گەریلاکانی پەکەکە بووە بۆ سەر هێزەکانیان، هاوکات سەربازێکی دیکەشیان برینداربووە.
سوپای تورکیە له 18ـی نیسانی 2022، بە بیانووی حزووری پەکەکەوە له رێگه‌ی وشکانی و ئاسمانییه‌وه زنجیرە هێرشیکی لەژێر ناوی “ئۆپه‌راسیۆنی پەنجە ـ کلیل” بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی زاپ، مه‌تین و ئاڤاشین لە هەرێمی کوردستان ده‌ستپێکردووه.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیە، تائێستا زیاتر له 90 سەربازی سوپای وڵاته‌كه‌ی لەو هێرشانەدا کوژراون.