ئەو بەرپرسەی ئیستیخباراتی پەکەکە کەوا لە شنگال کراوەتە ئامانج کێ بوو؟

فاتمە ئۆنوور لەچوارچێوەی ئەرکێکی شاراوەدا لە قەندیلەوە رەوانەی شنگال کرابوو و لە شنگال لە بەشی ئیستیخباراتیدا بەرپرسایەتیی هەبووە.

فاتمە ئۆنوور لەچوارچێوەی ئەرکێکی شاراوەدا لە قەندیلەوە رەوانەی شنگال کرابوو و لە شنگال لە بەشی ئیستیخباراتیدا بەرپرسایەتیی هەبووە.

دەزگای هەواڵگریی دەوڵەتی تورک زەربەیەکی قورسی لە پەکەکە وەشاندووە و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئیستیخباراتی ئەو حیزبە لە هێرشێکی تورکیەدا لە شنگال کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.

رۆژی چوارشەممە 30/11/2022، میدیاکانی دەوڵەتی تورکیە رایانگەیاند: “دەزگای هەواڵگری تورکیە “میت”، لە هێرشێکدا لە ناوچەی شنگال بەرپرسێكی هەواڵگری پەکەکەی بە ناوی فاتمە ئۆنوور کردۆتە ئامانج.”

 میدیاکانی دەوڵەتی تورکیە وێنەی ئۆتۆمبێلێکی بڵاو کردۆتەوە کە گڕی گرتووە، بەڵام ئاماژەی بە شوێن و کاتی رووداوەکە نەکردووە.

فاتمە ئۆنور کە لەناو ئیستیخباراتی پەکەکەدا ئەرکی جۆراوجۆری لە ئەستۆ بووە، ناوی لە لیستی ئەو کەسانەدا بووە کە لەلایەن دەولەتی تورکەوە داواکراون و دەزگای هەواڵگری تورکەکان (میت) بەدوایەوە بوون، بەتایبەتی لە پارێزگای سلێمانی باشووری کوردستاندا بە وردی چاودێرییان دەکرد.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست ئێمە کەوتوون، فاتمە ئۆنوور لەچوارچێوەی ئەرکێکی شاراوەدا لە قەندیلەوە رەوانەی شنگال کرابوو و لە شنگال لە بەشی ئیستیخباراتیدا بەرپرسایەتیی هەبووە.

فاتمە ئۆنوور لە ساڵانی 1990دا لە ئینگلیستان تێکەڵ بە پەکەکە بووە و ساڵانێک لە باڵی سەربازیی پەکەکەدا کاری کردووە. ئۆنور لە ساڵی 2016دا لەناو NLP واتە ئیستیخباراتی پەکەکەدا بەرپرسایەتیی وەرگرتووە و لەبواری هەواڵگریدا راهێنانی بە ئەندامانی پەکەکە کردووە.

پوستێن ھەمان بەش