دادگای ئورووپا رازی نەبوو پەکەکە لە لیستی گرووپە تیرۆریستیەکان دەربهێنێت

دادگای ئورووپا رازی نەبوو پەکەکە لە لیستی گرووپە تیرۆریستیەکان دەربهێنێت

لە ساڵی 2001ـەوە پەکەکە لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی لە لیستی گرووپە تیرۆریستیەکاندا نەمێنێت.

دادگای یەکێتیی ئەوروپا دانیشتنێکی لە لۆگزەمبۆرگ بۆ تاوتوێ کردنی داوایەکی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” ئەنجامدا و دواتر رایگەیاند کە بڕیاری دادگە رەتکردنەوەی داوای پەکەکە بوو بۆ دەرهێنانی لە لیستی گرووپە تیرۆریستیەکان.

 رۆژی چوارشەممە 30/11/2022، دادگای یەکێتیی ئەوروپا لە لۆگزەمبۆرگ سەبارەت بە دۆسیەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” دانیشت. پەکەکە چەند خاڵێکی خستبووەڕوو بۆ ئەوەی ناوی لە لیستی تیرۆر دەربهێندرێت، بەڵام داواکەی لەلایەن دادگەکەوە رەتکرایەوە.

 لە ساڵی 2001ـەوە پەکەکە لە هەوڵدایە بۆ دەرکردنی لە لیستی تیرۆری یەکێتیی ئەوروپا؛ دوایین هەوڵی لە ساڵی 2014 لە رێگەی دوو پارێزەرەوە بوو و داوای لە دادگەی یەکێتیی ئەوروپا کرد لە لسیتی تیرۆری یەکێتیی ئەوروپا دەربهێندرێت. ئەوکات داواکە رەتکرایەوە و دواتر پەکەکە تانەی لێدا، دانیشتنەکەی دوێنێ لەسەر تانەدانەکە بەڕێوەچوو.

 یەکەم داواکاری پەکەکە لەلایەن عوسمان ئۆجەلان و بەرپرسانی ئەوکاتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – کەنەکەوە بوو بۆ دەرکردنی لە لیستی تیرۆر. لەو کاتەوە کەیسەکە درێژەی کێشاوە؛ یەکێتیی ئەوروپا شەش مانگ جارێک لیستی تیرۆر نوێ دەکاتەوە و یەکێک لە داواکانی پەکەکە ئەوەبووە کاتێک لیستەکە نوێ دەکرێتەوە پێداچوونەوە بە ناوی پەکەکەدا بکرێت، بەڵام

ساڵی 2015 پەکەکە نزیکەی 120 بەڵگەی رەوانەی دادگەی یەکێتیی ئەوروپا کرد بۆ دەرهێنانی لە لسیتی تیرۆر، ئەوەش لەلایەن دادگەکەوە رەتکرایەوە.

 یەکێک لەو بەڵگانەی پارتی کرێکارانی کوردستان رادەستی دادگەی کردووە بۆ دەرهێنانی لە لیستی تیرۆر، شەڕکردنی بووە دژی رێکخراوی داعش، بەڵام ئەوەش لەلایەن دادگەوە قبووڵ نەکرا و رایگەیاند، دەبێت جارێ لە لیستی تیرۆردا بمێنێتەوە.

 لە لیستی داواکانی پەکەکەدا بۆ دادگەی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا چەند داوایەکی دیکەن هەن، لەوانە رێگە بدرێت رێکخراوەکانی نزیک بەوان کارەکانیان بکەن و ئەوانەشی لە رابردوودا قەدەخە کراون، قەدەخەیان لەسەر هەڵبگیرێت.

  یەکێکی دیکە لە داواکانی پەکەکە بۆ دادگەی یەکێتیی ئەوروپا و پیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەری، رادەستکردنەوەی پەناخوازانی نزیکیەتی بە وڵاتی تورکیا یان دەستگیرکردنیان لە وڵاتانی ئەوروپادا.

 پارتی کرێکارانی کوردستان ساڵی 1978 لە باکووری کوردستان بە سەرۆکایەتیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دامەزراوە؛ ئۆجەلان 15ـی شوباتی 1999 لەلایەن دەزگای هەوڵگری تورکیەوە گەڕێندرایەوە بۆ تورکیە سەرکردایەتی حیزبەکەی و زۆرینەی گەریلانیان لە چیاکانی هەرێمی کوردستاندان.

پوستێن ھەمان بەش