میدیاکانی ئیسرائیلی پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە پێدهچێت “نەعیم قاسم” ئەمینداری گشتی حزبوڵا ئامانجی هێرشەکە بووبێت.
سەرچاوە ئیسرائیلییەکان بە ئاژانسی هەواڵی (سکای نیوز عەرەبى)یان ڕاگەیاندووە: “ئامانجی هێرشهكهى سەر بەیروت لهلایهن سوپای ئیسرائیلییهوه، بەرپرسی بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی حزبوڵا (محەممەد حەیدەر) بووه”.
پێشتر ڕۆژنامەی (تایمز ئۆف ئیسرائیل) بڵاویکردەوە كه باس لەوە دەکرێت هێرشهكهى سەر ناوچەی بەسته لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان لە بەرەبەیانی ئهمڕۆ شەممه، پێدهچێت به ئامانجگرتنى نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حزبوڵا بێت یان تەڵاڵ حەمییە سهركردهى باڵاى حزبەکەی کردبێتە ئامانج .
لەلایەکی دیکەوە، ماڵپەڕی “الحوڕە”ی ئەمریکی، بە گێڕانەوەی پەیامنێرەکەی لە بەیروت، ڕایگەیاندووە کە “تا ئێستا هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە سەبارەت بە کوشتنی قاسم یان حەمییە نییە”.
هەروەها هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە سەبارەت بە هێرشی سەر بەسته نەبووە.