پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک کوڕ و کچی کورد بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە.
پەکەکە ناسنامەی لاوێکی دیکەی کوردی بە ناوی “سەردار” ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2020دا بە دەست چەکدارانی دەوڵەتی تورکی بەکوشتنی داوە و تا ڕۆژی ئەمڕۆ گیانلەدەستدانەکەی لە بنەماڵەکەی و ڕای گشتی شاردبۆوە.
“محەممەد ئەلیاس”، لاویکی خەڵکی باکوری کوردستانە، پاش ئەوەی کە لەلایەن پەکەکەوە فریو درا، لە ساڵی 2014دا تێکەڵ بە ڕیزی گەریلاکانی ئەو حیزبە بوو و دوای 6 ساڵ واتە لە ساڵی 2020دا لە دەڤەری “ئامەد”ی باکووری کوردستان بوو بە ئامانجی هێرشێکی تورکیا و گیانی لەدەستدا.
پەکەکە ئەمڕۆ شەممە 23ی نۆڤەمبەری 2024، دوای تێپەڕبوونی 4 ساڵ بەسەر گیانلەدەستدانی “محەممەد ئەلیاس”دا، ڕایگەیاند، ئێمە یادی هەڤاڵی ئاپۆییمان بەرز ڕادەگرین.
پەکەکە ڕۆژانە وێنە و ناسنامەی پۆلێک کوڕ و کچی کورد بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا بەدەست چەکدارانی تورکی بە کوشتن داون و پاش تێپەڕبوونی ماوەیەکی بەرچاو ئەوسا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بۆ بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە.