دەوڵەتی تورک: لە هێرشەکانمان بەردەوام دەبین.
هێرشەکانی تورکیا بە بیانووی پەکەکەوە بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن و دەوڵەتی تورک دەڵێ لە دوایین هێرشدا 7 گەریلای یەپەگە و پەکەکە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئاژانسی ئانادۆڵ، زمانحاڵی دەوڵەتی تورک، ئەمڕۆ شەممە 23/11/2024، ئەرتەشی تورکیا چەند هێرشێکی دژ بە بنکە و بارەگاکانی یەپەگە و پەکەکە لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان ئەنجامداوە.
دەوڵەتی تورک ئیدیعای کردووە کە لە ئەنجامی هێرشەکانیدا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، 6 شەڕڤانی یەپەگە گیانیان لەدەستداوە و لە هێرشێکیشدا بۆ سەر چیای “مەتینا”ی باشووری کوردستان، گەریلایەکی پەکەکە کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورک لە ڕاگەیاندراوێکدا سەبارەت بە هێرشەکان، جەختی لەوە کردۆتەوە کە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن.