پەکەکە ئەو پۆلە لاوە کوردە ئێزدییەی لەپێناو دیموکراتیزەکردنی ئەنقەرە و ئیستانبوولدا کردۆتە قوربانی

پەکەکە ئەو پۆلە لاوە کوردە ئێزدییەی لەپێناو دیموکراتیزەکردنی ئەنقەرە و ئیستانبوولدا کردۆتە قوربانی

ئەم گەنجە ئێزیدیانە، هیچ پەیوەندییەکیان بە تورکیاوە نییە و دۆزی ئەوان ڕزگارکردنی شنگال بووە، بەڵام لەلایەن پەکەکەوە فریودراون.

پەکەکە ناسنامەی 5 لاوی کوردی ئێزدیی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2019دا لە چیاکانی “گارە” و “مەتینا”ی باشووری کوردستان بەدەست جەندرمەی تورک بەکوشتنی داون و تازە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بڵاو دەکاتەوە.

پەکەکە، ڕۆژی سێشەممە 16/9/2025، ناسنامەی 5 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ڕاگەیاند کە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2019دا لە چیاکانی “گارە” و “مەتینا”ی سەر بە پارێزگای “دهۆک”ی باشووری کوردستاندا بە دەست ئەرتەشی تورکیا بەکوشتنی داون و بۆ ماوەی 6 ساڵە هەواڵی گیانلەدەستدانەکایەنی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.

پەکەکە ناسنامەی ئەو 5 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ دارا قاسم، خەڵکی شنگال، لە ڕێکەوتی 13ی ئەیلوولی 2021دا لە چیای گارە شەهید بووە.

2ـ دەلیل شنگال، خەڵکی شنگال، لە ڕێکەوتی 11ی تەباخی 2023دا لە چیای مەتینا شەهید بووە.

3ـ خالید ڕەشۆ، خەڵکی شنگال، لە ڕێکەوتی 6ی تەباخی 2019دا لە چیای گارە شەهید بووە.

4ـ جومعا ئیبراهیم، خەڵکی شنگال، لە ڕێکەوتی 13ی ئاداری 2020دا لە چیای گارە شەهید بووە.

5ـ ڕاکان محەممەد حوسێن، خەڵکی شنگال، لە ڕێکەوتی 29ی نیسانی 2019دا لە چیای گارە شەهید بووە.

ئەم گەنجە ئێزیدیانە، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە تورکیاوە نییە، لەلایەن پەکەکەوە فریودراون، ئەوان بە فێڵ و تەڵەکە تێکەڵ بە ڕێکخستنەکانی پەکەکە کراون و دواتر پەکەکە لەپێناو دیموکراتیزەکردنی ئەنقەرە و ئەستەنبوڵدا بردوویانیەتیە چیاکانی گارە و مەتینا و بەکوشتنی داون.

دۆزی ئەو گەنجە ئێزیدیانە لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش و ڕزگارکردنی شەنگال بوو، بەڵام پەکەکە لە بەرخۆدانێکی ساختەدا، فیدای کردن. هەروەها لەگەڵ ئەوەی کە پەکەکە ساڵانێکە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە، کەچی ئەمڕۆکە بەوپەڕی ڕووهەڵماڵراوییەوە دەڵێ: “ئێمە میلیتانە ئاپۆییەکانمان لەدەستداوە، ئەوان بۆ ئاپۆ بوونە قوربانی”!!

پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاوی کورد بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پوستێن ھەمان بەش