پەکەکە ناسنامەی 10 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە بەشێکیان 17 ساڵ لەوەپێش گیانیان لەدەستداوە

هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.
ناسنامەی 10 لاوی دیکەی کورد ئاشکرا بوو کە پەکەکە لە ساڵانی 2008 و 2010دا لە دەڤەرەکانی زاپ، مەتینا و خواکورک لە باشووری کوردستان بەکوشتنی دابوون و هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردبۆوە.
هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی هەینی 7/11/2025، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی 10 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ئاشکرا کرد کە لە ساڵانی 2008 و 2010 واتە زیاتر لە 15 بۆ 17 ساڵ لەوەپێش لە ناوچەکانی زاپ، مەتینا، خواکورک، سەڵماس و سەقز و هەروەها ئامەد بەکوشتنی داون و هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی شاردۆتەوە.
هەپەگە ناسنامەی ئەو 10 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:
1ـ حوسێن عەبدوڵڵا، خەڵکی مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
2ـ حوسێن جومعا، خەڵکی ڕووها لە باکووری کوردستان.
3ـ تورگوت سەلمان، خەڵکی مەرەش لە باکووری کوردستان.
4ـ عەزیز چەنگیز، خەڵکی ئەلعەزیزی لە باکووری کوردستان.
5ـ سەردار عەبدوڵڵا، خەڵکی ئامەد لە باکووری کوردستان.
6ـ عەبدولڕەحیم ساڵح، خەڵکی مێردین لە باکووری کوردستان.
7ـ ئادەم مووسا، خەڵکی قەرەس لە باکووری کوردستان.
8ـ یەعقووب فایق، خەڵکی مووش لە باکووری کوردستان.
9ـ ئەشرەف ئیسماعیل، خەڵکی جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان.
10ـ ئەحمەد محەممەد، خەڵکی ئامەد لە باکووری کوردستان.
پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەیان، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم 10 گەریلایەشی بۆ ماوەی زیاتر 15 ساڵ لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردبۆوە و ئێستاش دەڵێت ئەوان میلیتانی ئاپۆ بوون و خۆیان فیدای ئاپۆ کرد!.
لەکتێکدا کە پاش دەسپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە، خەڵک چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕۆڵەکانیان دەکەن، بەڵام حزبەکەی ئۆجەلان ڕۆژانە وێنە و ناسنامەی پۆلێک لاوی کورد بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا بە کوشتنی داون و بە بنەمالەکانیان دەڵێت ئەوان چەندین ساڵە کە لە ژیاندا نەماون.
بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.