وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ توندی ئیدانه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر گه‌نجێك له‌ خورماتوو ده‌كات

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ توندی ئیدانه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر گه‌نجێك له‌ خورماتوو ده‌كات

ئه‌مڕۆ هێزه‌ سه‌پێندراوه‌كانی عێراق به‌هۆی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانه‌وه‌ به‌ كڵاشینكۆف پەلاماری گەنجێکی کوردیان دا.

وەزارەتی پێشمەرگە، رایدەگەیەنێت، بە توندی ئیدانە و سەرکۆنەی ڕەفتارە ناشرینەکانی ئەو چەند سەربازەی سوپای عێراقی دەکەن کە لە دووزخورماتوو هێرشیان کردە سەر گەنجێکی کورد، تەنیا لەبەر ئەوەی ئاڵای کوردستانی هەڵگرتبوو.

وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ سێشەممە 11/11/2025 لە بەیاننامەیەکەدا ڕایگەیاند: “بە توندی ئیدانە و سەرکۆنەی ڕەفتارە ناشرینەکانی ئەو چەند سەربازەی سوپای عێراقی دەکەین کە لە دووزخورماتوو هێرشیان کردە سەر گەنجێکی کورد، تەنیا لەبەر ئەوەی ئاڵای کوردستانی هەڵگرتبوو.”

ئاماژەی بەوەش داوە: “ئەم ڕووداوە پێشێلکردنێکی روونی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە. ئاڵای کوردستان نیشانەی ناسنامە و شانازی کوردستانە، کە بەپێی دەستور دانی پێدانراوە لە عێراقی فیدراڵی دیموکراتیدا هیچ کەسێک نابێت بەهۆی هەڵگرتنییەوە ببێتە ئامانجی توندوتیژی و دەستدرێژی.”

وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت: “داوا لە لایەنی یاسایی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەکەین کە بە خێرایی هەنگاو بنێن و لێپرسینەوەیەکی جدی بکەن لەسەر ئەم ڕووداوە و بەرپرسیارانی ئەم کردەوەیە بدرێنە دادگا و ڕێگری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی ئەم کردەوە نەخوازراوانە، کە خزمەت بە ئاشتی پێکەوە ژیانی پێکهاتەکانی ئەم ناوچانە ناکات .”

ئەم ڕاگەیاندراوەی وەزارەتی پێشمەرگە دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ لە میانەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ پارلمانی عێراق، لە نزیک قوتابخانەی ئیبن خەلدوون لە دەڤەری خورماتوو، لاوێکی کورد بە هۆی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان، بەشێوەیەکی وەحشیانە لەلایەن چەکدارێکی سوپای عێراقەوە پەلامار درا.

Share

پوستێن ھەمان بەش