کەیسی کۆرمۆر: کێ هێرشەکەی کرد و بۆچی؟

لە ڕێکەوتی 27ی نۆڤەمبەردا هێرشێکی گەورە کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر. لە نێوان ساڵانی 2022 بۆ 2025دا، کێڵگەی کۆرمۆر 11 جر پەلامار دراوە. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە (IEA) سەدەی 21 بە “سەردەمی زێڕینی گاز” ناودەبات. ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەو هێزانەی کە لە بواری غازدا باڵادەست بن لە جیهاندا، دەتوانن چارەنووسی خۆیان بگۆڕن. بۆیە ​​پێویستە وەک کەیسێکی نموونەیی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی سەر کۆرمۆر بکرێت.

بۆچی کێڵگە غازییەکانی کۆرمۆر گرنگن؟

هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی ئەو ناوچانەی کە لەژێر ماددەی 140دان، پێنج کێڵگەی غازی گرینگی هەیە کە کێڵگەی کۆرمۆر گەورەترین و بەرهەمدارترینیانە.

بە پڕۆژەی فراوانکردنی KM250، کێڵگەی ئغازی سروشتیی کۆرمۆر دەتوانێ ڕۆژانە 865 ملیۆن پێی سێجا غازی سروشتی بەرهەم بهێنێت. ئەمەش بەو مانایەیە کە لەگەڵ کێڵگە غازییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، کۆی بەرهەمهێنانی غاز دەبێتە یەک ملیۆن پێ سێجا غاز لە ڕۆژێکدا. ئەم ئاستە لە بەرهەمهێنان کێڵگەی غازی کۆرمۆری دەکات بە یەکێک لە گەورەترین پرۆژەکانی غاز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقیادا کە دەکرێ لە ئاستی پرۆژەکانی دیکەی وەک کاززان لە عوممان، زۆهر لە میسر و لیڤاتهان لە دەریای سپی بەراورد بکرێت.

زیادبوونی قەبارەی بەرهەمهێنانی غازی کۆرمۆر لە بنەڕەتدا دۆخی وزەی هەرێمی کوردستان و ڤیزیۆنەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت.

کێ لە غازی کوردستان و کێڵگەی کۆرمۆر نیگەرانە؟

بۆیە هەم ئەو وڵاتانەی کە سوود لە غاز ووردەگرن و هەم ئەوانەی کە فۆبیای کوردستانیان هەیە، بە وردی چاودێری کێڵگەی کۆرمۆر و غازی کوردستان دەکەن.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە توانای وزەی هەرێمی کوردستان بە گەورەترین مەترسی بۆ سەرخۆی دەزانێت.

بەگوێرەی ئۆپێک و دامەزراوەی وزە، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە وزەی زیاتر لە عێراق بەرهەم دەهێنێت. کوردستان تەنها لە 18 ساڵی ڕابردوودا بە بەکارهێنانی ئامێری نوێ لە بەرهەمهێنانی غازدا، عێراقی تێپەڕاندووە.

ڕژێمی شیعە لە عێراق لە جیاتی کڕینی غاز و کارەبا لە کورد، دەیهەوێت سەرچاوەکانی داهاتی کورد داگیر بکات و دەست بەسەر غازی کوردستاندا بگرێت.

ئاراستەکردنی داعش بۆ کوردستان، جێگیرکردنی پەکەکە لە کەرکوک و گەرمیان و شنگال لەلایەن ئێران و عێراقەوە، دوژمنایەتی یەنەکە بەرامبەر هەولێر و هێرشەکانی پەیوەندیدار بە بوودجە – مووچەوە، هەموویان بەشێکن لە پیلانی دەستبەسەرداگرتنی پۆتانسیێلی وزەی کوردستان.

سەرنجڕاکێشبوونی کاتی ئەنجامدانی هێریشەکەی سەر کۆرمۆر چییە؟

کاتی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر زۆر واتادارە. ئەگەر ڕیزی بکەین:…

1- لە رێکەوتی 11/11دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕیوەچوو. گەمەی عێراق ئەوە بوو کە لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەکانی پەدەکە دابەزێت و یەنەکە بەهێز بکات بۆ ئەوەی بتوانێ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەدەستەوە بگرێت. بەڵام ئەو پیلانە سەرینەگرت.

یەکێتی کە عێراق دەیهەویست وەکوو ئەسپی ترۆوا بەکاری بهێنێت و بیخاتە ناو وەزارەتی گرینگ و ستراتژیکی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە، دەنگەکانی دابەزین و لە بەرانبەردا پەدکە وەکوو حیزبی یەکەم سەرکەوت.

2- لە ڕێکەوتی 19ی نۆڤەمبەردا، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە بەشداریی لە کۆڕبەندی “MEPS2025″ی دهۆک کرد. ئەمە ڕێگایەک بوو بۆ یەکگرتوویی کورد و هەروەها ڕۆڵی ستراتژیکی پەدەکەی لە گۆڕەپانی سیاسی-دیپلۆماسیدا پیشان دا.

3- لە ڕێکەوتی 26ی نۆڤەمبەردا عێراق ڕایگەیاند کە “ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆتایی هاتووە”.

هێرشەکەی سەر کۆرمۆر، دوای ئەم سێ ڕووداوە گرنگە، بە ڕێکەوت نەبوو. ئامانج لێی هەڕەشەکردن و ڕێگریکردن لە پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان بوو.

کێ هێرشەکەی سەر کۆرمۆری ئەنجامدا؟

کاتێک سەیری هەموو ئەم پێشهاتانە دەکەین، ئەوە ڕوونە کە کێ هێرشی کردووەتە سەر کۆرمۆر.

ئیدانەکردنی هێرشەکانی سەر کۆرمۆر لەلایەن دەوڵەتی عێراق و سەرکردەکانی شیعەوە تەنها تاکتیکێکە و هەڵوێستەکانیان دووڕووییانەیە. ئەوان بە پلەی یەکەم بەرپرسیارن لەم هێرشەدا. میلیشیاکانی سەر بە ڕژێمی شیعەی عێراق هێرشەکەیان ئەنجامداوە. ساڤایا، نوێنەری ئەمریکا لە عێراق، “گرووپە چەکدارەکانی عێراق”ی بە تاوانبار زانی.

هەرچەندە ئەم دۆخە ئەوەندە ڕوون و ئاشکرایە، بەڵام هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەوڵ دەدەن دۆخەکە بەو هەواڵە پەردەپۆش بکەن کە دەڵێت “تورکیا هێرشەکەی کردووە و تورکمانەکان هێرشەکەیان ئەنجامداوە”. ئەگەرچی هێرشەکە لەلایەن میلیشیا تورکمانەکانەوە ئەنجامدرابێت، بەڵام ئەوانیش وەک ڕەیان کلدانی هێزێکی سەر بە حەشدی شەعبین.

ڕۆڵی یەنەکە لە هێرشەکاندا چییە؟

یەنەکە لە ساڵانی 1960 بەملاوە، لە پاڵ دەولەتی عێراقدا، شەڕی پەدەکە دەکات. بافڵ تاڵەبانی هەمان سیاسەت بە شێوەیەکی مەترسیدارتر پەیڕەو دەکات. بافڵ لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی 11ی نۆڤەمبەردا هەڕەشەی کرد و گوتی: “گازەکە لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدایە، ڕایدەگرین و دەتوانین لەناوی ببەین” و هاوپەیمانە ستراتژییەکانی فەرمانەکەی ئەویان جێبەجێ کرد و هێرشەکەیان بۆ سەر کۆرمۆر ئەنجامدا.

لەساڵی 2012دا، عادل موراد، یەکێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەنەکە، بە نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراقی گوت: “مووچە ببڕە، خەڵک دژی حکوومەتی هەولێر ڕادەپەڕن و بۆخۆتان دەبینن کەوا پەدەکە چۆناوچۆن دێتە سەر ڕێ…”. بافڵ تالەبانی دەڵێ: “غازەکە ببڕین، کارەبای نیشتمانی دەبڕدرێت و هەولێر تەسلیمی بەغدا دەبێت” و بەم سیاسەتە دەیهەوێ سەرۆکایەتی کۆماری عێراق و چەند وەزارەتێکی گرینگی هەرێمی کوردستانی دەستبکەوێت.

یەنەکە هەم بە شێوەیەکی ئۆبجەکتیڤ و هەمیش بە شێوەیەکی سۆبجەکتیڤ، لە بەرەی ئەو هێزانەدا جێدەگرێت کە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆریان ئەنجامداوە.

هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، دەستی ئێران و شیعەکانی عێراق و هاوکارەکەیان واتە یەنەکەی تێدایە.

Share

پوستێن ھەمان بەش