هەسەدە بە شێوەی تاوانەکانی ڕێژیمی ئەسەد 3 منداڵی لە پێش کەسێک ڕفاندووە + ڤیدیۆ

رفاندنی 8 ئەندام لە بەرامبەر خۆڕادەستکردنەوەی ئیبۆ بۆتە جێگای شەرمەزاری و ڕیسواکردن و داوای ئازاد کردنی ئەو ئەندامانە دەکرێت.
هێزەکانی سووریای دێموکراتیک، بنەماڵەیەکی 8 کەسی کە 3 یان منداڵن و تەمەنیان لە نێوان 3 بۆ 6 ساڵیدایە، لە جیگای باوکیان ڕفاندوویانن و ماوەی 48 ڕۆژە لە گرتووخانەن. هەسەدە دەڵێت: “هەتا وەکو باوکیان خۆی رادەست نەکات، منداڵەکانی بەرنادەن”. بنەماڵەکەی داوا لە مەزڵوم عەبدی دەکەن کە بە ئەرکی ئەخلاقی خۆی هەستێت و ئەو منداڵانە ئازاد بکات.
نیدال ئیبۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازی منبج کە گرێدراوی هەسەدەیە، پێش 2 مانگ لە سەر دژایەتیکردنی دزی و گەندەڵی خۆی لە ئەنجومەن کشاندەوە و دواتر لە سۆشیال میدیا دەرکەوت و باسی لە تاوانی دزی و گەندەڵی بەرپرسانی ئەنجومەن کرد. لە سەر ئەوە، هەسەدە فەرمانی دەستگیرکردنی دا و کاتێک کە نەیتوانی دەستگیری بکات، بنەماڵەکەی کە لە 8 کەس پیک دێت دەستبەسەر کردوون و وەکو دیل لە گرتووخانەی خۆیدا ڕایگرتوون.

بە پێی زانیارییەکانی دەستی ئێمە، ماوەی 48 ڕۆژە بنەماڵەی نیدال ئیبۆ لە گرتووخانەی هەسەدەن، ناوی ئەندامانی بنەماڵەکەی بریتین لە:
مەحموود ئیبۆ 60 ساڵ
ڕێزان ئیبۆ 24 سال
ئەحمەد ئیبۆ 16 سال
محەمەد ئیبۆ 14 سال
ئەمیرا بەتران 23 سال
ههروهها ھەرسێ منداڵ
مەحموود 6 سال.
لەزگین 4 سال.
ئارین 3 سال.

بنەماڵەی هەر 8 ڕفێندراوەکە لە ڕێکەوتی 27/2/2021دا ڕاگەیەندراویان بڵاو کردەوە داوایان لە هەسەدە و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە کرد کە بە ئەرکی خۆی یاسایی، ڕەوشتی و کۆمەڵایەتی هەستێت و چارەنووسی ئەو ئەندامانە کە وەکو دیل گیراون دیاری بکات.
د. لەزگین ئیبۆ، لە پێش بنەماڵەکەی ڕاگەیەندراوی داو گوتی: 48 ڕۆژە، 8 ئەندامی بنەماڵەی ئێمە لە لایەن ئەنجوومەنی منبجی سەربازییەوە کە سەر بە هەسەدەیە ڕفێندراون و وەکو دیل لە لای خۆیان گرتوویانن، بۆ ئەوەی نیدال ئیبۆ خۆی ڕادەست بکات، نیدال بە تاوانی گەندەڵی لە لایەن ئەو ئەنجومەنەوە داوادەکرێت و ماوەیەک پێش دەستی لە ئەنجومەنی منبج کێشابۆوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاوار لە مەزڵوم کۆبانی دەکات کە بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر گەل و هاوپەیمانی نیودەوڵەتی هەڵگرێت و چارەنووسی بنەماڵەکەی دیاری بکات و لە زووترین کاتدا ئازادیان بکات، هەروەها چاودێری تەندروستی باوکی نەخۆشی بکات و منداڵەکان بگەڕێنێتەوە قوتابخانەکانیان.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە هەر کەسێک دەستی لە تاوانی گەندەڵیدا هەیە سزا بدات و دادگایی بکات و دەرئەنجامی دۆسیەی گەندەڵی بۆ ڕای گشتی و ڕاگەیاندن ئاشکرا بکات.
هەروەها دوینێ دووشەممە دایکی نیدال ئیبۆ پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە و تێیدا داوای لە مەزڵوم عەبدی و هەسەدە کردووە، ئەو منداڵانە ئازاد بکات و بە مەزڵووم عەبدی گوتووە کە منداڵەکان هیچ گوناحێکیان نییە ئێوە ئەوانتان گرتووە.
ئەوەش قسەی دایکی نیدال ئیبۆیە:
لەو کاتەوەی کە نیدال ئیبۆ لە ئەنجوومەنی منبج جیا بۆتەوە، ڕاستەوخۆ لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەرکەوت و باسی گەندەڵی بەرپرسانی ئەنجوومەنی کرد، لەو کاتەوە 8 ئەندامی بنەماڵەکەی وەکو دیل گیراون.
لەو کاتەوەی کە لەسەر راگەیاندن بڵاو کراوەتەوە، رفاندنی 8 ئەندام لە بەرامبەر خۆڕادەستکردنەوەی ئیبۆ بۆتە جێگای شەرمەزاری و ڕیسواکردن و داوای ئازاد کردنی ئەو ئەندامانە دەکرێت.