پەکەکە دوو کچی ئێزدیی ڕفاند

پەکەکە دوو کچی ئێزدیی ڕفاند

پەکەکە بۆ دابینکردنی هێزی شەڕڤانی حیزبەکەی، پشت بە ڕفاندنی کچ، منداڵ و لاوانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەبەستێت.

پەکەکە دوو کچی ئێزدیی لە باشووری کوردستان ڕفاندووە و بە زۆری زۆرداری ئەوانی بردۆتە چیای قەندیل.

سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی” لە باشووری کوردستان ئاشکرایان کرد کە گریلاکانی پەکەکە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کچی ئێزدییان لە کۆمەڵگای “تل قەساب” و گوندی “کۆجۆ” رفاندووە و ئەوانیان بە زۆر بردۆتە چیای قەندیل.

هەروەها ئاشکرایان کرد کە یەکێک لەو کچانە ناوی “فیردەوس فارس مووسا”یەو دانیشتووی کۆمەڵگەی “تل قەساب”ـە و کچەکەی دیکەش ناوی “شیلان خدر خەلەف” ـەو خەڵکی گوندی “کۆجۆ”یە. گریلاکانی پەکەکە لە ڕۆژی 24ی مانگی گوڵانی ئەمساڵ (2021) ئەوانیان ڕفاندووە و هەمان ڕۆژ گواستوویاننەوەربۆ چیای قەندیل.

فیردەوس تەمەنی 21 ساڵە و هەروەها شیلانیش تەمەنی 17 ساڵە.

پەکەکە بۆ دابینکردنی هێزی شەڕڤانی حیزبەکەی، پشت بە ڕفاندنی کچ، منداڵ و لاوانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەبەستێت، ئەوەش لە لایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی مافی منداڵان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

لە کاتی هێرشی تیرۆری داعش بۆ سەر شنگال، پەکەکە بە سەدان کچ و لاوی ئێزدی ڕفاندووە و هەتا ئەمڕۆ چارەنووسیان نادیارە. لە ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەک دایک و باوک کە پەکەکە منداڵەکانیانیان ڕفاندووە، لە شنگال داوایان لە گەلی ئێزدی کرد کە ئیدی ڕێگە نەدەن پەکەکە منداڵەکانیان هەڵبخەڵەتێنن و بیانباتە چیا. ڕفاندنی منداڵان بە  دەواما   فەرمانی داعش ناو دەبەن.

Share