پاڵەوانەتیی منداڵێکی کورد لە کێبڕکێی شەترەنجی ئاسیا

ئەو منداڵە کوردە هەروەها لە ساڵی 1397 یـشدا لە کێبڕکێیەکانی قارەمانیەتیی ئاستی ئێران و لە ڕیزی منداڵانی تەمەن ژێر 6 ساڵدا پلەی قارەمانیەتیی بەدەست هێنابوو.
لە کێبڕکێیەک بە بەشداریی 900 یاریزان کە لە ئاستی ئاسیادا بەڕێوە چوو، “پایار شەمسی” تەمەن 7 ساڵ و یاریزانی شەترەنج، خەڵکی شاری “بۆکان” سەر بە پارێزگای “ورمێ”ی رۆژهەڵاتی کوردستان، توانی لە 9 یاریدا 7.5 پوانی ئەو یارییە بەدەست بهێنێت.
“شەمسی” توانی لە ڕکابەرەکانی لەهەرکام لە وڵاتانی چین، سەنگاپوور، قەزاقستان، ڤییەتنام و تایوان بباتەوە و پلەی چوارەمی ژێر تەمەن 8 ساڵی ئاسیا بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
ئەو منداڵە کوردە هەروەها لە ساڵی 1397 یـشدا لە کێبڕکێیەکانی قارەمانیەتیی ئاستی ئێران و لە ڕیزی منداڵانی تەمەن ژێر 6 ساڵدا پلەی قارەمانیەتیی بەدەست هێنابوو.