ناتۆ: شەڕی ئۆکراین بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام ده‌بێت

سکرتێری گشتیی ناتۆ: “پێویسته ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره بكه‌ین و پشتیوانییه‌كانمان بۆ ئۆکراین كه‌م نه‌كه‌ینه‌وه”.
یه‌نس ستولتنبرگ، سكرتێری گشتیی په‌یمانی ناتۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/6/2022، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی “بیلد”ی ئاڵمان هۆشداری دا، كه جه‌نگ له ئۆکراین بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام ده‌بێت و داواشی له وڵاتانی رۆژئاوا كرد، پشتیوانییه‌كی درێژخایه‌نی كیێڤ بكه‌ن.
سکرتێری گشتیی ناتۆ گوتیشی: پێویسته ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره بكه‌ین، كه جه‌نگ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام ده‌بێت، پێویسته پشتیوانییه‌كانمان بۆ ئۆکراین كه‌م نه‌كه‌ینه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه تێچوویه‌كی زۆریشی هه‌بێت، نه‌ك ته‌نیا به‌هۆی پشتیوانیی سه‌ربازی، به‌ڵكو به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و خۆراكیش.
ئاژنسی فرانس پرێس ده‌قی قسه‌كانی ستولتنبرگ-ی له رۆژنامه‌كه گواسته‌وه، كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و تێچووه به‌راورد ناكرێت به‌و قوربانییه‌ی ئۆكرانییه‌كان رۆژانه له به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌یده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیە ئامانجه‌كه‌ی له ئۆکراین بێته‌دی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر نیمچه‌دورگه‌ی كرێمیا داگرت، ئه‌وكات ناچار ده‌بین قوربانی زیاتری بۆ بده‌ین.
ستولتنبرگ پێیوایه له‌و بارودۆخه‌دا ده‌بێت وڵاتانی ئه‌ندام له په‌یمانی ناتۆ به‌رده‌وام بن له ناردنی چه‌ك بۆ ئۆکراین، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، به ناردنی چه‌كی پێشكه‌وتووی زیاتر بۆ كێیڤ، ئه‌گه‌ری ده‌ركردنی هێزه‌كانی پوتن له دونباس زیاتر ده‌بێت.