شەڕ و پێکدادانی نێوان هەسەدە و هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە دێرەزوور بەردەوامە

هەسەدە پێشتر ڕایگەیاندبوو 25 چەکداری ڕژێمی سوریا لە تێکهەڵچوونەکانی دەوروبەری دێرەزووردا کوژراون.
ئەمڕۆ دووشەممە 12/8/2024، جارێکی دیکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان شەڕڤانانی هەسەدە و هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە دێرزۆر ڕوویدا.
میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، جارێکی دیکە شەڕ لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) و هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە دەوروبەری دێرزوور لە نزیک ڕووباری فورات ڕوویداوە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێکدادانەکان لە نیوان هەردوولادا بەردەوامن.
هەروەها ئاسکرا کراوە کە ئەم شەڕە دوای ئەوە دێت کە هەسەدە پێشتر ڕایگەیاندبوو 25 چەکداری ڕژێمی سوریا لە تێکهەڵچوونەکانی دەوروبەری دێرەزووردا کوژراون.
چالاکوانانی سوریا دەڵێن، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، بەهۆی شەڕی نێوان هەسەدە و هێزەکانی ڕژێمی سوریا، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکانی دەوروبەری دێرزوور ئاوارە بوون.