باخچەلی دیارییەکەی ئۆجەلانی بە “بەڕەی ئاشتی و دیموکراسی” ناوبرد

باخچەلی دیارییەکەی ئۆجەلانی بە "بەڕەی ئاشتی و دیموکراسی" ناوبرد

باخچەلی  سوپاسی ئۆجەلانی کرد بۆ ئەو راستگۆییەی لە پرسی یەکێتیی تورک و کورد و برایەتی دا نیشانی داوە.

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لێدوانی سەرنجڕاکێشی داوە. باخچەلی لە کەناڵی “tv100″دا دیمانەیەکی لەگەڵ دەنیز گورەل و باشاک شەنگول، سەبارەت بە پرۆسەی “تورکیا بێ تیرۆر” قسەی کرد و ڕایگەیاند کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پەکەکە بەڕیەکی وەکوو دیاری بۆ ناردووە.

باخچەلی  رایگەیاند: “رۆژی 12ی کانوونی یەکەمی 2025، شاندێکی دەم پارتی لە پەرلەمان سەردانیان کردین. لەو سەردانەدا بەڕەیەکیان پێشکێش کردم کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری دامەزرێنەر لە رووها بە تایبەت بە چنینی دابوو”.

 باخچەلی  سوپاسی ئۆجەلانی کرد بۆ ئەو راستگۆییەی لە پرسی یەکێتیی تورک و کورد و برایەتی دا نیشانی داوە و ئاماژەی بەوە کرد کە بە خۆشحاڵییەوە بەڕەکەی وەرگرتووە.

 باخچەلی  دەڵێت لە کاتی سەردانەکەدا بە شاندەکەی گوتووە، لە نەریتی ئەواندا هەر بەڕەیەک ناوێکی هەیە و لەم سۆنگەیەوە دیارییەکەی ئۆجەلانی بە ‘بەڕەی ئاشتی و دیموکراسیی 27ی شوباتی 2025’ ناو ناوە.

Share