سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی بە تەلەفۆن قسەیان کرد

“هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان و دۆخی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان ئاڵوگۆڕ کردووە”.
سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستانیان تاوتوێ کرد.
ڕۆژی یەکشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز مەزڵووم عەبدی فەرماندی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
بە گوێرەی راگەیاندراوی بارەگای بارزانی “لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان و دۆخی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد.”