پەیەدە ڕێگای بە پزیشکانی ڕۆژئاڤا نەدا بەشداریی لە کۆنگرەی تەندروستی میزۆپۆتامیادا بکەن

تەنیا 2 پزیشکی ڕۆژئاڤا کە مافی نیشتەجێبوونیان لە باشوور نییە توانیویانە سنوور ببڕن و بەشداری لە کۆنگرەکەدا بکەن.
لە کۆتایی حەوتووی ڕابردوودا، یازدەهەمین کۆنگرەی تەندروستی میزۆپۆتامیا لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و بەشداری 800 پزیشک و پسپۆڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەڕیوەچوو. بەڵام ئەوەی جێی سەرنج بوو ئەوە بوو کە هیچ پزیشکێکی ڕۆژئاوا بەشداریی نەکرد، ئەمەش لەبەر ئەوە بوو کە پەیەدە ڕێگەی نەدابوو بەشداری بکەن.
لەسەرەتای کۆنگرەکەدا، سەرۆک مەسعوود بارزانی وتارێکی گرنگی پێشکەش کرد و تیایدا ڕایگەیاند، “هەولێر ماڵی پزیشکەکانی هەر چوار پارچەی کوردستانە”.
بڕیار بوو کو 70 پزیشکی ڕۆژئاوای کوردستانیش لەم کۆنگرەیەدا بەشدار بن، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، بەرپرسانی پەیەدە لە دەروازەی سێمالکا ڕێگرییان لێکردبوون و ڕێگەیان پێنەدابوون کە لە سنوور بپەڕێنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی “دارکا مازی”، تەنیا 2 پزیشکی ڕۆژئاڤا کە مافی نیشتەجێبوونیان لە باشوور نییە توانیویانە سنوور ببڕن و بەشداری لە کۆنگرەکەدا بکەن.
هەرچەندە پزیشکانی ڕۆژئاوا داوایان لە بەرپرسانی دەروازەی سنووری سێمالکا کردبوو کە ڕوونی بکەنەوە ت بزانن لەبەرچی ڕێگەیان پێنەدراوە بپەڕنەوە، بەڵام بەرپرسانی دەروازە سنووریەکە تەنیا پێیان گوتوون، “ئەمە فەرمانە و بۆ ئێمە نێردراوە”.
کۆنگرەی تەندروستی میزۆپۆتامیا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو و تێیدا تیشک خرایە سەر نوێترین پێشکەوتنە پزیشکی و تەکنەلۆژییەکانی بواری چارەسەرکردن لە سەرانسەری جیهاندا.




