نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا كۆبوونه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا كۆبوونه‌وه‌

شاندی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا جەختی لە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەری سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمه‌ریکی و شاندێکی یاوەری كه‌ له‌ ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى کۆنگرێس پێكهاتبوو، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەشى نێوانيان خرایە بەر باس. نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەمه‌ریکا و کۆنگرێس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

شاندی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا جەختی لە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەری سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە و پشتگیریی خۆی بۆ عێراق و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات نیشان دا.

دۆخى سووريا و كورد له‌و وڵاته‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، تێيدا نێچيرڤان بارزانى و شاندى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا جه‌ختيان له‌ پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌ ئێستا و ده‌ستوورى داهاتووى سوورياى يه‌كگرتوودا كرده‌وه‌.

دوا پێشهاتە ئەمنییەکان و مەترسییەکانی تیرۆر، تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

Share