ناسنامەی 3 شەڕڤانی شەهیدی کورد ڕاگەیەندرا

ناسنامەی 3 شەڕڤانی شەهیدی کورد ڕاگەیەندرا

لە ئەنجامی هێرشەکانی ژانیڤەری ئەمساڵی چەتەکانی دیمەشق بۆ سەر ڕۆژئاڤا، لانیکەم هەزار و 200 کورد شەهید بوون.

ناسنامەی 3 شەڕڤانی یەپەژە ڕاگەیەندرا کە لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی سووریادا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەهید ببوون.

فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) کە یەکێکە لە باڵەکانی ژنانی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، ڕایگەیاند، 3 شەڕڤانیان بە کۆدناوەکانی “تۆپراک دەنیز، هێزل تۆلهەڵدان و جوودی ڕۆهلات”، شەهید بوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم 3 شەڕڤانە لە مانگی یەکی ساڵی 2026دا لەلایەن چەتەکانی حکوومەتی کاتیی دیمەشقەوە لە ناوچەی ڕەققا و دێرەزۆر هێرشیان کراوەتە سەر و شەهید کراون.

بەپێی ئاماری ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە لە ڕۆژئاڤای کوردستان، لە هێرشی چەتەکانی دیمەشق بۆ سەر ڕۆژئاڤا، کە لە 6ی ژانیڤەری ئەمساڵ دەستیپێکرد، لانیکەم هەزار و 200 کورد شەهید بوون، هەزاران کورد ڕفێندراون و سەدان هەزار کەسیش ئاوارە بوون.

Share