حەسەن کەلەش کە ماوەی 20 ساڵ مامۆستا بوو لە بازاڕی گرکێ لەگێ لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندرا و دوای چەند ڕۆژێک تەرمەکەی دۆزرایەوە.
بنەماڵەی مامۆستا و سیاسەتمەداری کورد “حەسەن کەلەش” کە دوای ڕفاندنی کوژرا، لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن کە دەستبەجێ بکوژەکانی دەستگیر بکرێن و سزا بدرێن.
لە مەراسیمی ماتەمینی کە لە گوندی سێگرکا چۆلێ، سەر بە شارۆچکەی گرکێ لەکێ لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو، ئەحمەد کەلەش، مامی مامۆستا حەسەن کەلەش، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە لێدوانێکی دا و جەختی لەوە کردەوە کە لە پێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی خەڵکدا، پێویستە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە گەورەیە دادگایی بکرێن و سزا بدرێن.
حەسەن کەلەش کە ماوەی 20 ساڵ بوو لە قوتابخانەی جەیلا لە ڕمێڵانی ڕۆژئاڤای کوردستاندا مامۆستا بوو و ئەندامی ئەنجومەنی خۆجێیی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ سووریا (پەدەکە-سە) بوو، ڕۆژی 30ی ئەیلول لە بازاڕی گرکێ لەگێ لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندرا و دوای چەند ڕۆژێک تەرمەکەی لە ناوچەی تل کۆچەر دۆزرایەوە.