پەکەکەی هەڵوەشاوە هەموو بنکەکانی خۆی لە چیای قەرەچووغ چۆڵ کرد

پەکەکەی هەڵوەشاوە هەموو بنکەکانی خۆی لە چیای قەرەچووغ چۆڵ کرد

پەکەکە بنکەکانی خۆی لە بناری چیای قەرەچووغ ڕادەستی سوپای عێراق دەکات.

ڕێکخراوی پەکەکەی هەڵوەشاوە سەرجەم بنکەکانی لە چیای قەرەچووغ چۆڵ کرد، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆردا هەڵگیراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستماندایە، گەریلاکانی پەکەکە، بە فەرمانی سەرکردایەتییەکەی خۆیان، سەرجەم بنکەکانیان لە بناری چیای قەرەچووغ چۆڵ کردووە. پەکەکە لە چەند ساڵی ڕابردوودا و دوای زیادبوونی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کەمپی مەخموور، بە بیانووی پاراستنی کەمپەکە لەو ناوچەیە جێگیر ببوو.

پەکەکە 10 بنکەی سەربازیی خۆی لە بناری چیای قەرەچووغ چۆڵکرد.

بەپێی زانیارییەکانمان لە ئێستادا بەشێک لە بناری چیای قەرەچووغ لە دەستی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستاندایە و بەشێکی گەورەتریشی لە دەستی هێزەکانی سوپای عێراقدایە.