لە ساڵی 2007دا گیانیان لەدەستداوە پەکەکە ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بڵاە دەکاتەوە.
ئەمڕۆ دوشەممە 9/11/2026، پەکەکەی هەڵوەشاوە، ناسنامەی 15 گەریلای خۆی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2007دا گیانیان لەدەستداوە و پەکەکە ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی ڕادەگەیەنێت. هەر 15 گەریلاکە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
ئەمڕۆ دووشەممە 9/11/2026، ڕێکخراوی پەکەکە ناسنامەی 15 گەنجی دیکەی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئاشکرا کرد کە 7یان کچ بوون و لە ساڵی 2007دا گیانیان لەدەستداوە و پەکەکە تازە هەواڵی گیانیان لە دەستدانەکەیان ئاشکرا دەکات.
ئەم گەریلایانە لە کات و شوێنی جیاوازدا لە نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2019 لە ناوچەکانی حەفتەنین، شەمزینان، جیلۆ و بۆتانی باکووری کوردستان، هەروەها لە دەڤەرەکانی قەندیل، خواکورک و زاپ لە باشووری کوردستان، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هێرشیان کراوەتە سەر و گیانیان لەدەستداوە.
پەکەکە ناوی ئەو 15 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:
1ـ چیچه‌ك محه‌ممه‌د.
2ـ ڕه‌شید سه‌عید.
3ـ گوڵزار محه‌ممه‌د.
4ـ زه‌هرا عادل.
5ـ نه‌عیمه حه‌سه‌ن.
6ـ ئه‌حمه‌د ئیبراهیم.
7ـ كامیلە یاسین.
8ـ سه‌كینه نه‌بی.
9ـ ره‌حیم عه‌بدولعه‌زیم.
10ـ سیپان فه‌خره‌ددین.
11ـ عه‌لی به‌كر.
12ـ به‌هنام جه‌عفه‌ر.
13ـ محه‌ممه‌د سلێمان.
14ـ ڕه‌سوول حه‌سه‌ن فیرده‌وس.
15ـ شه‌یدا محه‌ممه‌د.
ئەم گەریلایانە هەموویان خەڵکی شاری ماکوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون.
پەکەکە دوای نزیکەی 20 ساڵ لە گیةلەدەستدانیان ناسنامەی ئەو گەنجانەی ڕاگەیاند و لو ستایشی ئەواندا دەڵێ: ئەوان میلیتانی ئاپۆیی ئێمە بوون و خۆیان کرد بە قوربانی ئاپۆ.
پەکەکەی هەڵوەشاوە لەم دواییانەدا ناسنامەی 179 شەهیدی ڕۆژئاوای کوردستانیشی ئاشکرا کردبوو و موراد قەرەیلان، لە بەڕێوەبەرانی باڵای پەکەکە گوتبووی: زانیاریەکان درەنگ بە دەستی ئێمە دەگەیشتن و ئێمە ئاگامان لەوە نەبوو کە هەڤاڵانمان لەدەست داون.!!