ڕوسیا میلیشیاکانی ئێران لەناوچە پەتڕۆڵ و گازییەکانی سووریا وەدەر دەنێت

ڕوسیا میلیشیاکانی ئێران لەناوچە پەتڕۆڵ و گازییەکانی سووریا وەدەر دەنێت

ڕاگەیەندرا کە ڕوسیا میلیشیاکانی گرێدراوی ئێرانی لە دوو بیری پەتڕۆڵ و گاز لە گوندەواری ڕەقا کردە دەرەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی هەواڵ لە ناوچەکە، هێزەکانی فەیلەقی 5ی سەر بە ڕوسیا دەستیان گرت بەسەر زەوییەکانی سەورەی پەتڕۆل لە باشووری ڕۆژئاوای ڕەقا، دوای ئەوەی میلیشیاکانی فاتموونی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەوێ کشانەوە.

ڕوسیا پێشتریش دەستی گرتبوو بەسەر زەویە گازییەکانی توینان لە ناوچەی تەبقا لە گوندەواری رەقا کە نزیکی سنوری ئیدارەی پارێزگای حومسە.

زەوییەکانی سەورە ڕۆژانە نزیکەی 2 هەزار بەرمیل پەتڕۆڵ بەرهەم دێنیت کە ئەو ڕێژەیە لە ساڵی 2010دا 6 هەزار بەرمیل بووە.

 زەوییە گازییەکانی توینان لە ئێستادا ڕۆژانە نزیکەی 3 ملیۆن مەتر سێجا گازی خاوێن و 60 تۆن گازی ماڵان بەرهەم دێنێت.

زەوییە پەتڕۆڵ و گازییەکان بە گشتی لە هەردوو پارێزگای حەسەکە و دێرەزوورن کە زەوییەکانی رمێلان لە حەسەکە، عۆمەر و تەنەک لە دێرەزوور لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سووریای دێموکراتیک (هەسەدە) دانە.

Share