تورکیا ژمارەیەکی دیکە لە پەنابەرانی سووریی دیپۆرت کردەوە

“تورکیا لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا یاتر لە 300 پەنابەری سوورییان لە دەروازەی “باب ئەل ـ سەلام”ـەوە لە ئەعزاز گەڕاندۆتەوە بۆ سووریا”.
دەسەڵاتدارانی تورکیە چەند شەو لەوەپێش 47 پەنابەری سووریی لە دەروازەی سنوووریی “سەرێ کانێ”یەوە گەڕاندەوە بۆ باکووری سووریا.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند “دەسەڵاتدارانی تورکیا بە بیانوی ئەوەی کە کیملکایان نیە، 47 پەنابەری سووری کە ژن و منداڵیاشیان تێدا هەبوون، لە دەروازەی سنووریی “سەرێ کانی”یەوە گەڕاندۆتەوە بۆ باکووری سووریا”.
روانگەی سووری دەڵێت: “تورکیا بە دیپۆرت کردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی سووری، ئامانجی ئەوەیە کە لەو کۆمەڵگانەی تایبەت بەنیشتەجێبووندا جێگیریان بکات کە لە هەرێمەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆی لە باکووری سووریادا دروستی کردوون”.
روانگەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە “دەسەڵاتدارانی تورکیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا یاتر لە 300 پەنابەری سوورییان لە دەروازەی “باب ئەل ـ سەلام”ـەوە لە ئەعزاز گەڕاندۆتەوە بۆ سووریا”.
ئەوە لەکاتێکدایە کە روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕایگەیاندبوو: “تورکیا لەچوارچێوەی گۆڕینی دیموگرافیانی عەفریندا، 3 کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی لە حەفرین دروست کردووە و دەیهەوێ بنەمالەی میلیشیا داگیرکەرکان و پەنابەرانی دیکەی عەرەبی سووری کە لەتورکیادان، لەو کۆمەڵگانەدا جێگیر بکات”.