هەسەدە: لە دۆخی ئێستادا، چەکدانان “مەحاڵە”

ساڵح موسلیم: “ئه‌گه‌ر متمانه و گره‌نتی ده‌ستووریی هه‌بێت، ده‌ستبه‌رداری چه‌ک ده‌بین”.
گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، راده‌ستكردنی چه‌ک له‌م دۆخەدا مه‌حاڵه و ده‌كرێت به‌گوێرەى رێككه‌وتنێكی ده‌ستووریی، تێكه‌ڵ به سوپای سووریا ببن، بەو مەرجەی دان بە تایبەتمەندیی هێزەكەیاندا بنرێت.
ئه‌بجه‌ر داود، گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) دوێنێ سێشەممە 22ی تەمووز، رایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی گرژییە بەردەوامەکانی سووریا و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، مه‌حاڵه لە ئێستادا چه‌ک دابنێن.
داود گوتیشى: “رەنگە بەگوێرەى رێککەوتنێکی دەستووریی، کە مافی کورد بپارێزێت، هێزەکانمان بچنە ناو سوپای سووریاوە بەو مەرجەی دان بە تایبەتمەندیی هێزەكەماندا بنرێت”.
گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیک باسی لەوەشكرد، هێزەكانیان له‌گه‌ڵ شه‌ڕدا نین، به‌ڵام بە‌رگریی لەگە‌لەكه‌یان دەکەن له هه‌ر كوێیه‌ک بێت.
ساڵح موسلیم: ئه‌گه‌ر گره‌نتی هه‌بێت، ده‌ستبه‌رداری چه‌ک ده‌بین
هاوكات ساڵح موسلیم، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) راگەیاند، ئه‌گه‌ر متمانه و گره‌نتی ده‌ستووریی هه‌بێت، ده‌ستبه‌رداری چه‌ک ده‌بن.
موسلیم گوتیشى:”حكومه‌تی سووریا له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده خاوه و دەستى دەستى لە جێبەجێکردنى رێککەوتنەکە دەکات”.
ڕێککەوتی ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی
لە ڕێکەوتی 10ـی ئاداری 2025دا، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناخی گوزاری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیک (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتنێکی 8 خاڵییان واژۆ کردووە و لەو ڕێکەتننامەیەدا جەخت لە یەکپارچەیی خاکی سووریا، تێکەڵبوونی هێزەکانی هەسەدە بە دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا و ئاگربەست کرابۆوە.