ناسنامەی 8 شەهیدی بەرخۆدانی شێخ مقسوود ڕاگەیەندرا

ئەو شەرڤانانە لە کاتی بەرگری کردن لە گەڕەکی شێخ مقسوود و ڕێگریکردن لە چەتەکانی دیمەشقدا، شەهید بوون.
ناسنامەی 8 شەڕڤانی بەرخۆدانی شێخ مقسوود کە ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بوون، ڕاگەیاندرا.
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ناسنامەی 8 شەهیدی بەرخۆدانی گەڕەکی شێخ مقسوودی شاری حەلەبی ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو 8 شەرڤانە لە ڕێکەوتی 10/1/2026دا، لە کاتی بەرگری کردن لە گەڕەکی شێخ مقسوود و ڕێگریکردن لە چەتەکانی دیمەشقدا، شەهید بوون.
ناوی ئەو 8 شەڕڤانە شەهیدە بریتییە لە:
1ـ نازڵجان کۆبانێ.
2ـ ئاخین شیار.
3ـ زیلان کەنداڵ.
4ـ زیلان تێکۆشین.
5ـ قەهرەمان عەفرین.
6ـ مۆردەم گەودا.
7ـ ڕوستەم کۆبانی.
8ـ شەڤگەر باز.
حکومەتی کاتی دیمەشق کە بکوژی عەلەوی و دروزەکانیشە، بە هاوکاریی دەوڵەتی تورک، لە ڕێکەوتی 6/1/2026دا هێرشی کردە سەر هەردوو گەڕەکە کوردییەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە شاری حەلەب و وەک ئەوەی شەڕ لە دژی وڵاتێک بکەن، هەموو جۆرە چەک و میتۆد و شێوازێکی دڕندانەییان لە دژی ئەو دوو گەڕەکە کوردییە بەکارهێنا.