ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ئاشتیی پارلمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا

ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ئاشتیی پارلمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا

کورتولموش: “ڕاپۆرتەکە بە 47 دەنگی بەڵێ و 2 دەنگی نەخێر و یەک دەنگی سپی (بێلایەن) پەسند کرا”.

ئەو ڕاپۆرتە 60 لاپەڕەییەی کە لەلایەن کۆمیسیۆنی هاوپشتی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمانی تورکیا ئامادەکرابوو، بە 47 دەنگی کۆمیسیۆنەکە پەسەندکرا.

ئاک پارتی، چپ، دەم پارتی، مەهەپە و یەنی یۆل دەنگیان بە “بەڵێ” دا، لە بەرامبەردا تەیەپە و ئەمەپە بە “نەخێر” دەنگیان دا و هەروەها ئەندامێکیش دەنگی سپیی دا.

ڕەشنووسی ئەو ڕاپۆرتەی کە لەلایەن کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمانی تورکیاوە ئامادەکرابوو، تەواو بوو.

نوعمان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، دەقێکی هاوبەشی وەک “ڕاپۆرتێک کە یاسا و ویژدانی ڕای گشتی بە سەنتەر وەردەگرێت و دوورە لە چەمکی لێبوردن”، نرخاند.

ئەنجامی دەنگدان

ڕاپۆرتەکە لە لایەن کۆمسیۆنەوە بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا.

نوعمان کورتولموش ئەنجامی دەنگدانەکەی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.

کورتولموش ڕایگەیاند کە ڕاپۆرتەکە لە کۆمسیۆن تێپەڕیوە و گوتی: “47 دەنگی بەڵێ و 2 دەنگی نەخێر و یەکێک لە هاوڕێکانمانیش بێلایەن بوو”.

هەروەها هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان لە دەنگدان لە کۆمسیۆندا ڕوون بوو.

هەریەک لە ئاک پارتی، مەهەپە، چپ، دەم پارتی و پارتی یەنی یۆل لە دەنگدانەکەدا دەنگیان بە “بەڵێ” دا.

تورکان ئەلچی، پەرلەمانتاری جەهەپە دەنگی “سپی”ی دا.

ئەحمەد شیک پەرلەمانتاری تەیەپە و ئەسکەندەر بایهان پەرلەمانتاری EMEP دەنگیان بە “نا” دا.

ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە

ئەو ڕاپۆرتەی کە تەواو کراوە، 7 بەش لەخۆی دەگرێت:

1ـ چالاکییەکانی کۆمیسیۆن

2ـ ئامانجە سەرەکییەکانی کۆمسیۆن

3ـ مێژووی برایەتی تورک و کورد

4ـ شیکارییەکانی ئەو کەسانەی کە لە کۆمسیۆن گوێیان لێ گیرا

5ـ پرۆسەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە

6ـ پێشنیارەکان بۆ ڕێسایەکی یاسایی لەسەر پرۆسەکە

7ـ پێشنیارەکان سەبارەت بە دیموکراتیکبوون

Share