شاندی ئیمراڵی سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەردۆغان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

شاندی ئیمراڵی سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەردۆغان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

شاندی دەم پارتی: لە دیدارەکەدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی ناوچەکەمان و کاریگەریی ئەو ڕووداوانە لەسەر تورکیا و پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک قسەمان کرد.

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی دوێنێ چوارشەممە لەگەڵ ئەردۆغان کۆبۆوە و ئەمڕۆ ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەکەیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ئیرادەی هاوبەش بۆ درێژەدان بە “پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک” دووپاتکراوەتەوە.

شاندەکەی ئیمرای دەڵێ، ئەم دیدارە لە کاتێکدا بوو کە ڕووداوی گرنگ لە سیاسەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتییدا ڕوودەدەن، ئەم کۆبوونەوەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانەی گەلانی تورکیا و ناوچەکە.

ئەندامانی شاندی ئیمراڵی پارتی یەکسانیی و دیموکراسی گەلان- دەم پارتی، پەروین بوڵدان و میتحەت سنجار سەبارەت بە دیداری دوێنیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی شاندی ئیمراڵی بەم شێوەیەیە:

“وەک شاندی ئیمراڵی دەم پارتی، لەگەڵ بەرێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمار ئەنجامدا دیدارێکی گرنگمان ئەنجامدا، سەبارەت بە ڕووداوەکانی ناوچەکەمان، کاریگەریی ئەو ڕووداوانە لەسەر تورکیا و پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک قسەمان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئیرادەی هاوبەش بۆ درێژەدان بە پرۆسەکە بە ئیرادە دووپاتکرایەوە، ڕاگەیەندرا، کە بۆ ئەوەی هەنگاوی باوەڕپێکراو و بە ئەنجام لە پرۆسەکەدا بنرێت، پێویستە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و دامەزراوە گشتیەکان کارەکانیان زیاد بکەن.

لەو چوارچێوەیەدا دەستنیشانکرا، کە گرنگە کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و پشتیوانی نیشتمانی ڕاپۆرتەکەی خۆیان ئامادە بکات، لەسەر پرسی دیموکراتیک بوون و ئازادیی بناغەیەکی تۆکمە دابین بکات.

دەستنیشانکرا، چوارچێوەیەکی یاسایی کە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا لەخۆ بگرێت و خۆی بسپێرێت بە پاشەڕۆژێکی دیموکراتیکی تورکیا، دەبێت بە فراوانترین ڕێککەوتن ئامادە بکرێت.

ئەم دیدارە لە کاتێکدا بوو کە ڕووداوی گرنگ لە سیاسەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا ڕوودەدەن، ئێمە باوەڕی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە ئەم کۆبوونەوەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی گەلانی تورکیا و ناوچەکە، سوپاسی بەڕێز سەرۆککۆمار دەکەین بۆ ئەو پێشوازییە”.

Share