هەسەدە ناسنامەی 6 شەڕڤانی ڕاگەیاند

ئەو 6 شەڕڤانە لە مانگی 1ی 2026 لە ناوچەکانی ڕەققا، سرین و دێرحافر شەهید بوون.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) ناسنامەی 6 شەڕڤانی دیکەی خۆی ڕاگەیاند کە لە بەرخۆدانی ڕۆژئاڤا دژ بە چەتەکانی دیمەشق گیانیان لەدەستدابوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئازاری 2026، هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو 6 شەڕڤانە لە چوارچێوەی بەرخۆدان لە دژی هێرشەکانی گرووپەکانی حکومەتی کاتیی دیمەشق بۆ سەر ناوچەکانمان شەهید بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو 6 شەڕڤانە لە ڕۆژانی 17، 20، 21 و 23ی 1ی 2026 لە ناوچەکانی ڕەققا، سرین و دێرحافر هێرشیان کراوەتە سەر.
ناوی شەڕڤانە شەهیدەکان بەم شێوەیە:
1ـ ئامینە ئەحمەد، خەڵکی گرێ سپی.
2ـ سیدرا خشمان، خەڵکی گرێ سپی.
3ـ هەوا ئوگورلو، خەڵکی بەیت ئەل شەباب.
4ـ سالح عەبدی، خەڵکی کۆبانێ.
5ـ محەمەد عەباس، خەڵکی کۆبانێ.
6ـ ئەیمەن نەبی، خەڵکی کۆبانێ.