مەسرور بارزانی و مەزڵووم عەبدی دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

مەسرور بارزانی و مەزڵووم عەبدی دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هەسەدە، جەختیان لە پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدەوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا دۆخیی گشتی هەرێم و پێشهات و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە پاراستنی ئاسایش و ئارامیی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی کرایەوە.

Share