ئەمریکا داوای لە هاووڵاتیانی ولاتەکەی دەکات کەوا بە زووترین کات عێراق بەجێ بهێڵن

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداریی بە هاووڵاتیانی دەدات.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیانی بەوەی بەزووترین کات عێراق جێبهێڵن و بڕۆن،
ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی ئاداری 2026، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە پلاتفۆڕمی ئێکس رایگەیاندووە، داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق دەکەین لەکاتی باشتربوونی دۆخی ئەمنی بە زووترین کات عێراق جێبهێڵن و بڕۆن.
باڵیۆزخانە ئاماژەی بەوەشداوە، رەنگە دەسەڵاتدارانی عێراق لە ماوەیەکی کورتدا ئاسمانی عێراق بکەنەوە و دایبخەنەوە. بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە.