سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ساڵح موسلیم دەکات

سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ساڵح موسلیم دەکات

ساڵح موسلیم، شەوی ڕابردوو (11/3/2026) بەهۆی نەخۆشیەوە، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

سەرۆک مەسعوود بارزانی، بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم سیاسەتمەداری ناسراوی ڕۆژئاوای کوردستان، پەیامێکی هاوخەمیی بڵاوکردەوە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵەکەی کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی ئاداری 2026، سەرۆک بارزانی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” رایگەیاند “بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ساڵح موسلیم، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری دەکەم و لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات. انا للە و انا الیە راجعون”.

شەوی رابردوو (چوارشەممە، 11ـی ئاداری 2026)، ساڵح موسلیم، یەکێک لە دیارترین کەسایەتییە سیاسییەکانی رۆژئاڤای کوردستان بەهۆی نەخۆشیەوە، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی ئادار، تەرمی ساڵح موسلیم لە رێگەی دەروازەی پێشابوورەوە لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا، رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کرا و بڕیارە لە کۆبانێ بەخاک بسپێردرێت.

Share