ئەنەکەسە (ENKS) ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئەشکەنجەدان و کوشتنی “عەلا ئەمین” بڵاوکردەوە

ئەنەکەسە (ENKS) ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئەشکەنجەدان و کوشتنی "عەلا ئەمین" بڵاوکردەوە

ئەم گەنجە دوای گەڕانەوەی لە سوید دەستگیرکرابوو و بۆ ماوەی پێنج مانگ بێسەروشوێن بوو.

سکرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە)، بە توندی ئەو تاوانە قێزەونە کە بووەتە هۆی کوشتنی گەنجێک بە ناوی “عەلا ئەمین” لە زیندانی دەزگا ئەمنییەکانی سەر بە پەیەدە، شەرمەزار دەکات.

ئەم گەنجە دوای گەڕانەوەی لە سوید دەستگیرکرابوو و بۆ ماوەی پێنج مانگ بێسەروشوێن بوو. پێش ئەوەی لە 8ی ئاداردا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی بکرێتەوە، بەشێوەیەک کە لە بەهاکانی کۆمەڵگای کوردستان و هەموو یاساکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ بەدوورە، ڕاپۆرتی پزیشکییان لەگەڵدا ڕەوانە دەکرد تا ئەوەی لەناو زیندانەکاندا بەسەری هاتووە، بشارنەوە.

ئەم تاوانە کە بە تاوانەکانی ترەوە زیاد دەکرێت، نیگەرانیی ڕەوا لە نێو گەلەکەماندا دروست دەکات سەبارەت بە دۆخی زیندانیانی دیکە و ئەوانەی کە بە زۆر بێسەروشوێن کراون. بۆیە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەن داوا دەکات:

ـ کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف و سەربەخۆ بە سەرپەرشتی ڕێکخراوە باوەڕپێکراوەکانی مافی مرۆڤ، بەمەبەستی ئاشکراکردنی هەموو وردەکارییەکانی ئەم تاوانە و دیاریکردنی بەرپرسیارەکانی بەشێوەیەکی ورد.

ـ هێنانە بەردەم دادگای هەموو ئەوانەی دەستیان لەم تاوانە هەیە و سەپاندنی توندترین سزای یاسایی بەسەریاندا، بەمەبەستی پاراستنی مافی قوربانی و بۆ ئەوەی ببێتە نموونە بۆ هەر کەسێک کە لەوانەیە تاوانی لەو شێوەیە ئەنجام بدات.

ـ هەروەها سوورین لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو ڕووداوە ئازاربەخشانە، هەروەها لەسەر بەتاڵکردنی هەموو زیندان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن بە شێوەیەک کە سەلامەتی کۆمەڵگە و پاراستنی پێکهاتەکەی مسۆگەر بکات.

Share