بنکەکانی حەشدی شەعبی لە نەینەوا و سەڵاحەدین بۆردومان کران

لە بۆردومانەکەدا چەند چەکدارێکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کوژران و برینداربوون.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بنکە و خاڵە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین بۆردومان کران و لە ئەنجامدا ژمارەیەک چەکداری میلیشیاکانی حەشد کوژران و بریندار بوون.
دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئاداری 2026، یەکەی چواری لیوای 30ی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا بۆردومان کراوە و لە ئەنجامدا چکدارێکیان کوژراوە و دوو چەکداری دیکەش بریندار بوون.
حەشدی شەعبی لە ناحیەی بێجەی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین هێرش کرایە سەر.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی حەشدی شەعبی، لە نزیک فڕۆکەخانەی سینیە لە شاری بێجی سەر بە پارێزگای سەڵاحەددینیش هێرش کراوەتە سەر خاڵێکی لیوای 31 (رێگای ڕیسالیوون)ی حەشد و بەهۆیەوە چەکدارێکی حەشد کوژراوە و چەند چەکدارێکی دیکەشیان بریندار بوون.
هەروەها لە ناحیەی بێجی، بنکەی لیوای 6ی میلیشیاکانی حەشد بوردومان کراوە و لە ئەنجامدا 3 چەکداری حەشد بریندار بوون کە برینی یەکێکیان قورسە.
لە ماوەی ڕۆژێکدا دوو جار هێرش کراوەتە سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی لە قەزای بێجی.