7 چەکداری عێراق کوژران

7 چەکداری عێراق کوژران

وەزارەتی بەرگریی عێراق: “مافی وەڵامدانەوەمان هەیە”

وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، “لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بنکەیەکی تەندروستیی سەربازی لە حەبانییە حەوت سەرباز کوژراون و 13 سەربازی دیکەش بریندار بوون”.

لە راگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا هاتووە، “کاتژمێر 09:00ی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی ئاداری 2026، هێرشێکی ئاسمانی کراوەتە سەر بنکەی تەندروستیی سەربازیی حەبانییە و هۆبەی کارەکانی حەبانییە”.

بە گوێرەی راگەیاندراوەکە، “دوای هێرشە ئاسمانییەکە بە تۆپی فڕۆکە تەقە لە شوێنەکە کراوە و قوربانیی لێ کەوتووەتەوە. تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵی گەڕانن بەدوای قوربانییاندا لە ناو شوێنی رووداوەکە”.

وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاماژەی بەوە داوە، ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی روون و مەترسیدارە بۆ سەرجەم یاسا و نەریتە نێودەوڵەتییەکان رێگری لە بەئامانجگرتنی دامەزراوە تەندروستییەکان دەکەن.

روونیشی کردەوە، وەزارەتی بەرگری مافی تەواوی خۆی دەپارێزێت بۆ گرتنەبەری سەرجەم رێکارە پێویستەکان بەمەبەستی وەڵامدانەوەی ئەم دەستدرێژییە بەپێی چوارچێوە یاساییەکان بڕیاریان لێ دراوە.

بنکەی سەربازیی حەبانییە یەکێکە لە گەورەترین و کۆنترین بنکە سەربازییەکانی عێراق، دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە نێوان شارەکانی رومادی و فەلووجە.

ئەم بنکەیە مێژووییەکی درێژی هەیە و لە رابردوودا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە وەک پێگەیەکی سەرەکی بۆ مەشقپێکردنی هێزە عێراقییەکان و رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش بەکار دەهێنرا، پێش ئەوەی بە تەواوی رادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بکرێتەوە.

Share