هەسەدە ناسنامەی 12 شەڕڤانی دیکەی ڕاگەیاند کە لە هێرشی چەتەکانی سووریادا شەهید ببوون

لە ئەنجامی هێرشەکانی ژانیڤەری ئەمساڵی چەتەکانی دیمەشق بۆ سەر ڕۆژئاڤا، لانیکەم هەزار و 200 کورد شەهید بوون.
ناسنامەی 12 شەڕڤانی هەسەدە ڕاگەیەندرا کە لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی ڕێژیمی سووریادا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەهید ببوون.
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)، ڕۆژی سێشەممە 31ی ئاداری 2026، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی 12 شەڕڤانی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشی مانگی ژانیڤەری چەتەکانی ڕێژیمی سووریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەهید ببوون.
هەسەدە ناسنامەی شەهیدەکانی بەمشیوەیە ڕاگەیاندووە:
1ـ نشئەت ناسر.
2ـ محەممەد ئەحمەد.
3ـ هەزاع موسارع.
4ـ قانع عەبدولباری.
5ـ خدر عید.
6ـ سلێمان عوبەید.
7ـ ئەحمەد ئیبراهیم.
8ـ محەممەد عەبدولهادی.
9ـ حەیدەر تاهر.
10ـ حەسەن یاسین.
11ـ محەممەد جاسم.
12ـ قوتەیبه محەممەد.
ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەو 12 شەڕڤانە لە مانگی ژانیڤەری ساڵی 2026دا لەلایەن چەتەکانی حکوومەتی کاتیی دیمەشقەوە لە ناوچەکانی تەبقا، دێرەزۆر، حەسەکە، کۆبانێ و ڕەققا هێرشیان کراوەتە سەر و شەهید کراون.
بەپێی ئاماری ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە لە ڕۆژئاڤای کوردستان، لە هێرشی چەتەکانی دیمەشق بۆ سەر ڕۆژئاڤا، کە لە 6ی ژانیڤەری ئەمساڵ دەستیپێکرد، لانیکەم هەزار و 200 کورد شەهید بوون، هەزاران کورد ڕفێندراون و سەدان هەزار کەسیش ئاوارە بوون.