هەسەدە ناسنامەی 10 شەڕڤانی دیکەی ڕاگەیاند کە لە هێرشی چەتەکانی سووریادا شەهید ببوون

هەسەدە ناسنامەی 10 شەڕڤانی دیکەی ڕاگەیاند کە لە هێرشی چەتەکانی سووریادا شەهید ببوون

لە ئەنجامی هێرشەکانی ژانیڤەری ئەمساڵی چەتەکانی دیمەشق بۆ سەر ڕۆژئاڤا، لانیکەم هەزار و 200 کورد شەهید بوون.

ناسنامەی 10 شەڕڤانی هەسەدە ڕاگەیەندرا کە لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی ڕێژیمی سووریادا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەهید ببوون.

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)، ڕۆژی سێشەممە 14ی نیسانی 2026، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی 10 شەڕڤانی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشی مانگی ژانیڤەری چەتەکانی ڕێژیمی سووریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەهید ببوون.

هەسەدە ناسنامەی شەهیدەکانی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ عه‌بدولكه‌ریم فه‌واز.

2ـ عه‌بدولره‌حمان متێلب.

3ـ ڕێزان محه‌ممه‌د.

4ـ جه‌دوو عه‌بدوللا.

5ـ حسێن سالح.

6ـ خدر حسێن.

7ـ عه‌لی یووسف.

8ـ محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د.

9ـ مه‌حموود عه‌لی.

10ـ عسمه‌ت محه‌ممه‌د.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەو 10 شەڕڤانە لە مانگی ژانیڤەری ساڵی 2026دا لەلایەن چەتەکانی حکوومەتی کاتیی دیمەشقەوە لە ناوچەکانی سرین، کۆبانێ، حەسەکە، ڕەققا وشەدادی هێرشیان کراوەتە سەر و شەهید کراون.

بەپێی ئاماری ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە لە ڕۆژئاڤای کوردستان، لە هێرشی چەتەکانی دیمەشق بۆ سەر ڕۆژئاڤا، کە لە 6ی ژانیڤەری ئەمساڵ دەستیپێکرد، لانیکەم هەزار و 200 کورد شەهید بوون، هەزاران کورد ڕفێندراون و سەدان هەزار کەسیش ئاوارە بوون.

Share