دەستێوەردانی ئێران و ئەمریکا لە عێراق: ئیسماعیل قائانی و تۆم باراک لە بەغدا

دەستێوەردانی ئێران و ئەمریکا لە عێراق: ئیسماعیل قائانی و تۆم باراک لە بەغدا

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامی کۆبوونەوەکانی بەغدای باراک و قائانی وەکوو نوێنەری دوو هێزە ڕکابەرەکە ڕوونتر دەبێتەوە.

هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق نەک هەر پەیوەندیی بە هاوسەنگی لە ناوخۆی وڵاتەکەدا هەیە، بەڵکوو ڕۆژەڤی هەموو ئەو ئەکتەرانەیە کە بەرژەوەندییان لە ناوچەکەدا هەیە. لە پێشەنگی ئەم ئەکتەرانەدا ئێران و ئەمریکان. هەردوو وڵات بەشدارن لە کاریگەریکردن لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق و دڵنیابوون لەوەی کە ناوێکی گونجاو بۆ بەرژەوەندییەکانیان کورسی سەرۆک وەزیران کۆنترۆڵ بکات. لەو چوارچێوەیەدا ئیسماعیل قائانی و تۆم باراک لە بەغدان بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەکە بکەن. ئێران ئەرکی بە قائانی داوە تا پاش هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، لە نفووزی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش کەڵکوەربگرێت.

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران کە بەرپرسە لە ئۆپەراسیۆنە دەرەکییەکان، ڕۆژی شەممە گەیشتە بەغدا. هەرچەندە سەردانەکە بە نهێنییش کراوە، بەڵام بەهۆی پەیوەندییەکانییەوە لە میدیاکاندا ئاشکرا بوو. ئێران لە ڕێگەی حەشدی شەعبی و یەنەکەوە دەستوەردانی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقدا کرد و دەرئەنجامێکی مسۆگەر کرد کە لەگەڵ داواکارییەکانیدا بگونجێت.

پێویستە دوای 15 ڕۆژ لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەستنیشان بکرێت و ئەمجارە پڕۆسەکە بە تەواوی بەدەست شیعەکانەوەیە. بەڵام گرژیی جددی لە نێوان گرووپە شیعەکاندا سەریهەڵداوە. یەکگرتوویی شیعەکان لە عێراق بۆ ئێران زۆر گرنگە. لەم دواییانەدا میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هێڵی پێشەوەیان پێکهێناوە و لە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکادا بۆ سەر ئێران، زۆرترین پشتیوانییان لە ڕێژیمی تاران کردووە. هەربۆیە پێشبینی دەکرێت ئێران کۆنتڕۆڵی خۆی بەسەر عێراقدا زیاتر بکات.

سەردانەکەی قائانی تەنها وەک دەستێوەردانێک لە قەیرانێکی کاتی سەرۆکوەزیراندا سەیر ناکرێت، بەڵکوو وەک هەنگاوێک بۆ ڕێکخستنەوەی هێژەمۆنیی خۆی لە عێراقدا بەپێی شەرت و مەرجەکانی شەڕ دادەنرێت.

سەردانی تۆم باراک بۆ بەغدا

باراک کە لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتالیا بەشدار بوو، بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە سەردانی بەغدای کردووە. ڕێبازی ئەمەریکا بۆ عێراق بەقەد ڕێبازی ئێران فراوان و قووڵ نییە. بۆیە لە ئەنجامی ئەو هەڵانەی کە کراوە، واشنتۆن تاڕادەیەکی زۆر کاریگەری خۆی لە بەغدا لەدەست داوە. جگە لەوەش باس لەوە دەکرێت کە باراک پەیامی ڕوون دەداتە گروپە شیعەکان سەبارەت بەو سیفەتانەی کە دەبێت ئەو کاندیدە کە پشتگیری دەکەن خاوەنی بێت.

بەهێزترین کارتی دەستی ئەمریکا سزای ئابوورییە. زانراوە عێراق لە دۆخێکدا نییە بەرگەی ئەو جۆرە فشارانە بگرێت. هەروەها ئێران نایەوێت عێراق بکەوێتە قەیرانێکی ئابووری جددییەوە. بۆیە وا گریمانە دەکرێت کە ئێران ڕەنگە کراوە بێت بۆ وەرگرتنی کەسایەتییەکی میانڕەوتر بەبێ ئەوەی ڕاستەوخۆ دژایەتی لەگەڵ ئەمریکادا بکات.

لەم دواییانەدا میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە شێوەیەکی کاریگەر بوونەتە هێزی سەرەکی دەوڵەتی عێراق. بە تایبەت لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران، فشاری زۆریان خستە سەر حکومەت و کاریگەرییەکیان دروست کرد کە زیاتر لە کودەتایک دەچوو. بەشێکی زۆری دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق لەژێر کۆنترۆڵی گرووپە توندڕەوەکانی شیعەدایە. بۆیە چاوەڕوان ناکرێت سەرۆک وەزیرانی هەڵبژێردراو کەسایەتییەکی ڕادیکاڵ بێت؛ بە پێچەوانەوە چاوەڕوان دەکرێت کەسێک بێت کە نەزمی ئێستا بپارێزێت. ئەولەویەتی ئێران سەرۆک وەزیران نییە، بەڵکوو ڕێگریکردنە لە پەرەسەندنی ململانێی نێوان گرووپە شیعەکان.

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامی کۆبوونەوەکانی بەغدای باراک و قائانی وەکوو نوێنەری دوو هێزە ڕکابەرەکە ڕوونتر دەبێتەوە.

Share