هەسەدە ناسنامەی 10 شەڕڤانی دیکەی شەهیدی ئاسایشی ڕاگەیاند

لە ئەنجامی هێرشەکانی ژانیڤەری ئەمساڵی چەتەکانی دیمەشق بۆ سەر ڕۆژئاڤا، لانیکەم هەزار و 200 کورد شەهید بوون.
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش)ی حەسەکە لە ڕۆژئاڤای کوردستان، ناسنامەی 10 شەڕڤانی ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی ڕێژیمی سووریادا بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب شەهید ببوون.
ئەو شەڕڤانانی ئاسایش لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی ڕێژیمی سووریا بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب لە ڕۆژانی 6،8 و 9ی ژانیڤەری ئەمساڵ (2026)دا شەهید ببوون.
هەسەدە ناسنامەی شەهیدەکانی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:
1ـ ئەحمەد سلێمان.
2ـ ئەحمەد گهلی.
3ـ ئەنوەر جومعا.
4ـ بەشار وەقاس.
5ـ جووما شێخۆ.
6ـ حهجی خەلیل.
7ـ حەسەن حەمۆ.
8ـ خالد حهجی.
9ـ زەھرەدین حیجازی.
10ـ تالب عەلووش.
بەپێی ئاماری ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە هێرشی چەتەکانی دیمەشق بۆ سەر ڕۆژئاڤا، کە لە 6ی ژانیڤەری ئەمساڵ دەستیپێکرد، لانیکەم هەزار و 200 کورد شەهید بوون، هەزاران کورد ڕفێندراون و سەدان هەزار کەسیش ئاوارە بوون.