هەسەدە ناسنامەی 9 شەڕڤانی دیکەی شەهیدی ڕاگەیاند

لە ئەنجامی هێرشەکانی ژانیڤەری ئەمساڵی چەتەکانی دیمەشق بۆ سەر ڕۆژئاڤا، لانیکەم هەزار و 200 کورد شەهید بوون.
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)، ناسنامەی 9 شەڕڤانی ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی ڕێژیمی سووریادا بۆ سەر ڕۆژئاڤای کوردستان شەهید ببوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی نیسانی 2026، هەسەدە لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی 9 شەڕڤانی دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە مانگی ژانیڤەری ئەمساڵ (2026)دا لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشقدا بۆ سەر حەسەکە و دێرەزوور، شەهید ببوون.
لە بەشیکی ڕاگەیاندراوەکەی هەسەدەدا هاتووە: “ئەو شەهیدانە بە خوێنی خۆیان داستانی ئازایەتییان نووسیوەتەوە و بوون بە قەڵخان لە دژی پیلانەکانی دوژمندا کە دەیانهەویست ڤینی گەلەکەمان و مافەکانی ژیانی لەناو ببەن”.
هەسەدە ناسنامەی شەهیدەکانی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:
1ـ موھەننەد عوبێد.
2ـ ئەحمەد عەلووش.
3ـ ئیبراھیم ئەل حسێن.
4ـ ئیمام حەمێ.
5ـ رۆژ ئۆسێ.
6ـ عابد ئەل حەسەن.
7ـ ساڵح ئەل ئیبراھیم.
8ـ عەفەر ئەل توما.
9ـ خدر ئەل نەجار.
بەپێی ئاماری ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە هێرشی چەتەکانی دیمەشق بۆ سەر ڕۆژئاڤا، کە لە 6ی ژانیڤەری ئەمساڵ دەستیپێکرد، لانیکەم هەزار و 200 کورد شەهید بوون، هەزاران کورد ڕفێندراون و سەدان هەزار کەسیش ئاوارە بوون.