مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی فارووق رەفیق دەکات

فاروق رەفیق نووسەر و رووناکبیری ناسراوی کورد لە ڕێکەوتی 28ـی نیسانی 2026دا، لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.
مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی فارووق رەفیق سەرەخۆشی لە بنەماڵ و کەسوکاری دەکات.
سێشەممە 28ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، بۆ کۆچی دوایی بیرمەند و نووسەری ناسراوی کورد فارووق رەفیق ، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
مەسرور بارزانی دەشڵێت: خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.
فاروق رەفیق نووسەر و رووناکبیری ناسراوی کورد ئەمڕۆ 28ـی نیسانی 2026، لە ماڵەکەی لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.