شاندی ئیمرالی دەیهەوێت ڕووی ئۆجەلان سپی بکاتەوە

ئۆجەلان لەژێر ناوی چارەسەردا چەندین لێدوانی داوە کە هەموویان دژی کوردان، پرسی نەتەوەیی کورد و کوردستانن.
شاندی ئیمرالی سەبارەت بە یادداشتەکانی دیدارەکەی لەگەڵ ئۆجەلان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە وەک هەوڵێک بۆ پەردەپۆشکردنی لێدوانە دژە کوردیەکانی ئۆجەلان کە لەم دواییانەدا لە میدیاکاندا بڵاوبوونەتەوە و لەگەڵ کاردانەوەی گەل بەرەوڕوو بوو.
شاندی ئیمرالیی دەم پارتی لەپەیوەندی لەگەڵ ئەو بابەتانەی کە لەسەر تۆڕە کۆمەلایەتییەکان و چەند دامەزراوەیەکی میدیایی بڵاوو بوونەتەوە، بەیاننامەیەکی بەناونیشانی “یادداشتەکانی کۆبونەوە” بڵاوکردەوە و داوای لەهەموو لایەک ئەو بڵاوکراوانە پشتگوێ بخەن. شاندی ئیمرالی لەم بەیاننامەیەدا هەوڵدەدات کە بە ڕای گشتی بڵێت ئەوەی ئۆجەلان لەو یادداشتانەدا وتویەتی و کاردانەوەی لێکەوتۆتەوە، نابێت لەسەر ئۆجەلان حیساب بکرێت.
شاندی ئیمرالی هەروەها دەشڵێت: “جارێکی تر بەڕوونی باس لەوە دەکەین کە نابێت کەس گرنگی بە هیچ بەڵگە و تێبینی و زانیارییەک بدات جگە لەو بەڵگانەی کە لەلایەن شاندی ئیمرالی و ئەندامانی بنەماڵە و ئەو پارێزەرانەوە بڵاو دەکرێنەوە کە لەگەڵ ئۆجەلان دیدار دەکەن. نابێ کەس گوێ بەو زانیاریانە بدات کە متمانەپێکراو و پشتڕاستکراو و فەرمی نین”.
لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا ئاماژەی بەوەشکردووە کە “بۆ چارەسەرکردن و بەردەوامیی گفتوگۆکە بەشێوەیەکی بنیاتنەر زۆر گرنگە ڕای گشتی ئاگاداری ئەو جۆرە ناوەڕۆکە بێت. دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە هەموو لایەنەکان هەستیارانە و بەرپرسیارانە لەم بابەتەدا مامەڵە بکەن”.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە یاداشتەکانی کۆبوونەوەکانیدا لە ئیمرالی لەژێر ناوی چارەسەردا چەندین لێدوانی داوە کە هەموویان دژی کوردان و پرسی نەتەوەیی کورد و کوردستانن. ئۆجەلان لەژێر سەردێڕی وەک چارەسەری دیموکراتیک و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا، لە هەموو بوارێکدا لە بەرژەوەندی دەوڵەتی تورک قسەی کردووە و ئەمەش ەگەڵ کاردانەوەی گەل بەرەوڕوو بووە.