هەولێر و ئەنقەرە لەسەر دۆسیەی وزە کۆبوونەوە

هەولێر و ئەنقەرە لەسەر دۆسیەی وزە کۆبوونەوە

پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان لە بواری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، تاوتوێ کرا.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی تورکیا پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان لە بواری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان تاوتوێ کرد و جەختیان لە بەهێزترکردنی هاریکاریی و هەماهەنگی نێوانیان کردەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ئەمڕۆ شەممە 9ـی ئایاری 2026 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئیستانبوڵ ، لەگەڵ ئەلپئەرسەلان بەیرەکتار وەزیری وزەی تورکیا کۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان لە بواری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان کرا.

هەروەها هەردوولا جەختیان لە بەهێزترکردنی هاریکاریی و هەماهەنگی لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و نەوت و وزە و کارەبادا کردەوە.

Share