فشارەکان لەسەر هەرێمی کوردستان زیاتر دەبن

فیدان: ئەندامبوون لە یەکێتیی ئەوروپا ئامانجی ستراتیژیمانە پێش دوو کاتژمێر هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاهاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا تورکیا وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بە ئەندامبوونی وڵاتەکەی لەو یەکێتییە ئامانجێکی ستراتیژییە و داوای مامەڵەیەکی بێ جیاکاریی لێ کردن. هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی باڵای یەکێتیی ئەوروپا لە ئەنقەرە؛ رایگەیاند، پڕۆسەی ئەندامێتیی وڵاتەکەی لە یەکێتییەکەدا وەک ئامانجێکی ستراتیژی دەمێنێتەوە و ئەنقەرە ئامادەیە لەو چوارچێوەیەدا پەیوەندییەکانی پەرە پێ بدات. وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ کایا کالاس، مارتا کۆس و ماگنوس برونەر بەرپرسانی باڵای یەکێتیی ئەوروپا کۆمەڵێک بابەتی گرنگیان تاوتوێ کردووە، لەوانە سیاسەتی دەرەوە، بازرگانی، پرسی کۆچبەران و ئاسانکارییەکانی پێدانی ڤیزا. هەروەها پێکەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ پێشهاتە هەرێمی و جیهانییەکان کردووە، بەتایبەتی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا و دۆخی ئاڵۆزی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. فیدان جەختی لەوە کردەوە، تورکیا چاوەڕوانە یەکێتیی ئەوروپا لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی ئەندامێتیی وڵاتەکەی پێوەرە بابەتییەکان و بنەمای لێهاتوویی پەیڕەو بکات و دوور بکەوێتەوە لە هەر جۆرە جیاکارییەک. گوتیشی، "ئەندامێتی لە یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئەنقەرە ئامانجێکی ستراتیژییە". مێژووی هەوڵەکانی تورکیا بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا بۆ چەندین دەیە پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. ئەنقەرە لە ساڵی 1987 بە فەرمی داواکاریی پێشکەش کرد و لە ساڵی 1999 وەکو وڵاتی کاندید ناسێندرا. دواتر لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2005 بە فەرمی دانوستانەکانی ئەندامبوون دەستیان پێ کرد. بەڵام پڕۆسەکە بەهۆی چەندین کێشەی سیاسی، پرسی قوبرس و نیگەرانییەکانی ئەوروپا لە پاشەکشەی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا، بەتایبەتی دوای هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016، بەتەواوی سستیی تێ کەوت و هەڵپەسێردرا. سەرەڕای ئەوەی پڕۆسەکە بۆ ماوەیەکی زۆر وەستاوە، بەڵام بەرپرسانی تورکیا بەتایبەتی لە دوای ساڵی 2023ـەوە جارێکی دیکە هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ بووژاندنەوەی پەیوەندییەکان و داوای نوێکردنەوەی رێککەوتنی گومرگی و ئاسانکاریی ڤیزا بۆ هاووڵاتییانیان دەکەن.

ئایا هەرێم دەبێتە ئەکتەر و هاوپشک لە گۆڕانکارییە ناوچەییەکاندا یان دەبێتە گۆڕەپانێک لەژێر کارتێکەریی بڕیای دیتراندا؟

سمکۆ عەبدولعەزیز

هەفتەی داهاتوو حەوتووی بڕیاری گەورە نییە، بەڵکوو هەفتەی دووبارە جێگیربوونەوەی سیاسی دەبێت. لە بەغدا هێزە سەرەکییەکان تێدەگەن کە عێراق چووەتە قۆناغێکی نوێ کە تیایدا پرسەکانی نەوت و وزە و وەبەرهێنان گرنگتر بوون لە ڕکابەرییە ئایدیۆلۆژییە کلاسیکییەکان.

بۆیە حکومەتی فیدراڵی هەوڵدەدات پێشکەوتن لەسەر دۆسیەی نەوت بەدەستبهێنێت و توانای خۆی بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەڕووی ئابوورییەوە نیشان بدات، چونکە شەرعیەتی سیاسی لە قۆناغی داهاتوودا بە توانای حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری دارایی دەپێورێت، نەک بە توانای بڵاوکردنەوەی دروشم.

بەڵام لە هەرێمی کوردستان ململانێی ڕاستەقینە لەسەر پێکهێنانی حکوومەت نییە، بەڵکو گەڕاندنەوەی تواناکانی دانوستانی کوردییە. مێژووی سیاسی کورد دەریدەخات کە هێزی کورد لە بەغدا و ناوچەکەدا کاتێک پەرەی سەندووە کە هێزە کوردییەکان لە پێگەیەکی یەکگرتوو تەعاموڵیان کردبێت و هەرکاتێک دووبەرەکی ناوخۆیی بەردەوام بووبێت، لاواز بووە.

بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا فشارە ناڕاستەوخۆکان زیاتر بن، چ لە لایەن بەغداوە چ لەلایەن ئەکتەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانەوە، بۆ هاندانی هێزە کوردییەکان لە خێراکردنی دانوستان و لێکتێگەیشتنیان. ئەمەش لەبەر خۆشەویستی ئەوان بۆ کورد نییە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە ناوچەکە بە قۆناغێکی ڕێکخستنەوەی وزە و ڕێڕەوی بازرگانیدا تێدەپەڕێت و کەس نایهەوێت بۆشایی سیاسی لە هەرێمێکدا هەبێت کە خاوەنی پێگەیەکی جیۆپۆلەتیکی بەرچاو بێت، وەک هەرێمی کوردستان.

من پێشبینی توندوتیژی ئەمنی گەورە ناکەم، بەڵام پێشبینی دەکەم فشارە سیاسی و ئابووری و میدیاییەکان زیاد بکەن. چونکە شەڕی داهاتوو شەڕی پێگە و ڕۆڵ دەبێت: ئایا هەرێم دەبێتە ئەکتەر و هاوپشک لە گۆڕانکارییە ناوچەییەکاندا یان دەبێتە گۆڕەپانێک لەژێر کارتێکەریی بڕیای دیتراندا؟

هەفتەی داهاتوو چارەنووسی عێراق و هەرێمی کوردستان یەکلایی ناکاتەوە، بەڵام ڕەنگە ڕێڕەوی مانگەکانی داهاتوو لە چوارچیوەی وەرچەرخانی مەزندا دیاری بکات. ئەکتەرە سیاسییەکان بەهۆی ئەوەوە نادۆڕێن کە توانایان لاوازە، بەڵکوو لەبەر درەنگ تێگەیشتنیان لە دەرەتانی مێژوویی و نەدانی بڕیاری گونجاو لە کاتی گونجاودا، دەیدۆڕێنن.

Share