لە دێرسیم وێنەی سەید ڕەزا و چەند هەڤاڵێکی تێکدران

سەید ڕەزا دێرسیم سەرکردەیەکی ئایینی و سیاسیی کورد بوو کە لە ساڵی 1937دا دژ بە سیاسەتەکانی کۆماری تورکیا، شۆڕشی دێرسیمی بەرپاکرد.
لە پارێزگای دێرسیم لە باکووری کوردستان، وێنەکانی سەید ڕەزا دێرسیم و چەند هەڤاڵێکی تێکدران.
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، 11/8/2026، هەندێک کەس هێرشیان کردە سەر وێنەکانی سەید ڕەزا دێرسیم و هەڤاڵەکانی و شێواندوویانن.
تا ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە و ناسنامەی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشانە ئاشکرا نەکراون.
هەروەها تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی دەرنەچووە و کەسیش دەستگیر نەکراوە.
دیواری 38
لە ساڵی 2012دا دیواری 38 لە پارێزگای دێرسیم، وەک هێمایەکی مێژوویی بۆ پاراستنی یادەوەری قوربانیانی کۆمەڵکوژیی دێرسیم لە ساڵانی 1937-1938 تەرخانکرا.
سەید ڕەزا دێرسیم (1863-1937) سەرکردەیەکی ئایینی و سیاسیی قزڵباش (عەلەوی) کورد بوو.
لە ساڵی 1937دا دژ بە سیاسەتەکانی کۆماری تورکیا، شۆڕشی دێرسیمی بەرپاکرد و بەڕێوەی برد.
لە ئەنجامدا لەگەڵ بەشێک لە هەڤاڵەکانی دەستبەسەر و لە 15ی تشرینی دووەمی 1937دا لەسێدارەدران.
دوای سەرکوتکردنی شۆڕشەکە، تورکیا کۆمەڵکوژییەکی بەرفراوانی لە دێرسیم ئەنجامدا، کە تا ئەمڕۆش ئامارێکی فەرمی و ورد لەسەر ئەو جینۆسایدە بڵاونەکراوەتەوە.