چوار درۆن لە سۆران، خەلیفان و هەریر کەوتنەخوارەوە

چوار درۆن لە سۆران، خەلیفان و هەریر کەوتنەخوارەوە

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، کەوتنەخوارەوەی ئەو درۆنانە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار درۆن لە ناوچە جیاجیاکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، خەلیفان و شارەدێی هەریر کەوتوونەتە خوارەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 12/8/2026، لە چەند ناوچەیەکی جیای سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، خەلیفان و هەریری سەر بە پارێزگای هەولێری باشووری کوردستان، چوار درۆن کەوتنەخوارەوە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، کەوتنەخوارەوەی ئەو درۆنانە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

سەبارەت بە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکان، ئاژانسەکانی هەواڵی باشووری کوردستان ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران یەکێک لە درۆنەکان بەر ماڵی هاووڵاتییەکی مەدەنی کەوتووە و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

هاوکات لە سنووری قەزای خەلیفان، دوو درۆن لە نزیك گوندێکی ناوچەکە کەوتوونەتە خوارەوە.

درۆنی چوارەمیش لەسەر چیای بەنی هەریر لە سنووری شارەدێی هەریر کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە ئاگر لە پوش و پەڵاشی چیاکە کەوتووەتەوە.

Share