بەتورککردن و بەعەرەبکردن لە بەرگی دیموکراسیدا: چی لە پشت “ئەنتەگراسیۆنی دیموکراتیک”ـەوەیە؟

بەتورککردن و بەعەرەبکردن لە بەرگی دیموکراسیدا: چی لە پشت “ئەنتەگراسیۆنی دیموکراتیک”ـەوەیە؟

داگیرکەران هەوڵ دەدەن کە لەژێر پاساوی دیموکراتیکدا، کورد بە ئارەزومەندانە بەرەو ناو دەسەڵاتەکانی ئەنقەرە و دیمەشق و تاران ببرێن.

✍️دوکتور سەربەست نەبی

ئەنتەگراسیۆنی دیموکراتیک؟

دەستەواژەی “ئەنتەگراسیۆنی دیموکراتیک” کە ئۆجەلان دایهێناوە و لایەنگران و شوێنکەوتووەکانیشی بە داهێنانێکی مێژوویی ناوازە و عەقڵانە و پیرۆز وەسفی دەکەن، لە بنەڕەتدا ئامانجی ئەوەیە کە نەتەوەی کورد بکات بە تورک و ناسنامەکەی بسڕێتەوە و لە ناو نەتەوەی تورکدا ئاسمیلەیان بکات.

بەهەمان شێوە ئامانجی ئەوەیە کە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بەعەرەب بکات و ناسنامەکەیان لە ناو دەوڵەتی عەرەبیی سووریادا لەناو ببات.

سەبارەت بە ڕازاندنەوەکەشی کە وەکوو “دیموکراتیک” ناودەبرێت، ئەوە دەردەخات کە سیاسەتەکانی بەتورککردن و بەعەرەبکردن کە پێشتر بە زۆر سەپێندرابوون، ئێستا ئیدی لە تورکیا و سووریا تووشی شکستی گەورە هاتوون، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە کە ئەم ئامانجانە بە شێوەیەکی شاراوەتر و نەرمتر و بە پاساوی بەرفراوان و ناڕوون وەدی بهێنرێن، کە لەژێر ئەو پاساوەدا کورد بە ئارەزومەندانە بەرەو ناو دەسەڵاتەکانی ئەنقەرە و دیمەشق و تاران ببرێن.

Share