کامەران بەرواری باس لە کام نەتەوە دەکات؟

کامەران بەرواری باس لە کام نەتەوە دەکات؟

کامەران بەرواری لەجیاتی ئەوەی بپرسێت کە بۆچی پڕۆژەکەی پەکەکە دوای زیاتر لە چوار دەیە هیچ دەستکەوتێکی بۆ میللەتی کورد نەبووە، داوا لە ئێمە دەکات کە بپرسین کە بۆچی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکنەهاتووە؟

سمکۆ عەبدولعەزیز

ئەدەبی کوردی لە بێدەنگیی خۆت و سیاسەت لە قسەکانی خۆت ڕزگار بکە

کامەران بەرواری لەسەر شاشەی کەناڵێکی سەر بە پەکەکە دەرکەوت بۆ ئەوەی کە بڵێت، ئەو پێشنیازە ئۆجەلان باشووری کوردستان لە مەترسی لەناوچوون ڕزگار دەکات.

لە ڕاستیدا دیمەنێکی سەیروسەمەرەی دیموکراسی بوو: تەلەفزیۆن پرسیاری لەبارەی ئەو بابەتانەوە دەکرد کە میوانەکە بڕوای پێی هەبوو و میوانەکەش بەوشێوەیە وەڵامی دەدایەوە کە تیڤییەکە دەیویست بیڵێت. پاشان هەردووکیان لەسەر حیسابی گەلی کورد چەپلەیان بۆ ئۆجەلان لێدا. لە ستۆدیۆکەدا تەنها یەک سندووقی دەنگدان و کاغەزێکی کەم هەبوو: بەڵێ بۆ بیروڕایەکی دیکە، بەو مەرجەی کە بیروڕای ئۆجەلان بێت.

ئێمە نکۆڵی لە کێشەکانی هەرێمی کوردستان ناکەین کە هێشتا حکومەت پێکنەهاتووە و پەرلەمان ئیفلیج بووە.

بەڵام گۆڕینی ئەو کێشانە بۆ بەڵگەی ئەوەی کە ئۆجەلان فریادڕەس و ڕزگاریدەرە، وەک پزیشکێک وایە کە بۆخۆی لە چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی بێ هیوا بووبێت و دواتر بچێتە نەخۆشخانەیەکی دیکە و ڕەخنە لە ڕەنگی دیوارەکانی بگرێت و بڵێت هۆکاری تێکچوونی دەرمانەکانی دۆزیوەتەوە.

کامەران بەرواری لەجیاتی ئەوەی بپرسێت کە بۆچی پڕۆژەکەی پەکەکە دوای زیاتر لە چوار دەیە هیچ دەستکەوتێکی بۆ میللەتی کورد نەبووە، داوا لە ئێمە دەکات کە بپرسین کە بۆچی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکنەهاتووە؟ لە باتی شرۆڤەکردنی هۆکارەکانی وەلانانی دروشمی کوردستانی گەورە،داوا لە ئێمە دەکات کە سەیری ڵە و کەموکووڕییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بکەین. خواست دەوڵەتی کوردی لە دەرگای پرۆژەکە چووە دەرەوە و نەتەوەی دیموکراتیک لە پەنجەرەکەوە هاتە ژوورەوە، بەڵام پرسی نەتەوایەتی لە ستۆدیۆکەدا بە هەڵپەسێردراوی مایەوە تا لە کاتی هێرشکردنە سەر ڕکابەرە کوردەکاندا بەکار بهێندرێت.

ئەمە ناسیۆنالیزمە وەرزییە: لەبەرامبەر هەولێر جلوبەرگی نەتەوەیی لەبەر دەکات، پاشان بۆ ئەنقەرە و دیمەشق کراسی ئەنتەگراسیۆنی دیموکراتیک لەبەر دەکات. داوای سەروەری بۆ باشووری کوردستان دەکات، لە هەمان کاتدا مافی پارچەکانی دیکە لە چوارچێوەی دەوڵەتانی هەبوودا بە هەڵپەسێردراوی دەهێڵێتەوە.

کاتێک مرۆڤ پرسیار لەم سەرلێشێواوییە دەکات، یەکسەر دەڵێن: ئێوە لە قووڵایی فەلسەفەی سەرۆک (ئۆجەلان) تێنەگەیشتوون. وادیارە هزر چەندە شەفافییەتی خۆی لە دەست بدات، بەوڕادەیە پیرۆزتر دەبێت. واتە گوتنی ئەوەی کە ئۆجەلان ناوچەکە ڕزگار دەکات.

بەرواری: ئەمە پرۆژەیەکی سیاسی نییە، بەڵکو دروستکردنی ڕاگەیاندنی ڕزگاریخوازانەیە.

کوا بەرنامەی دەستووری و ئابووری؟

کوا ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە کوێیە؟

کێ سەرپەرشتی حکومەتێک بکات کەوا سەرجەم لایەنەکان لەخۆ بگرێت؟

چونکە دیموکراسی چێشتخانەیەک نییە کە هەموو حزبەکان بچنە ژوورەوە، ئینجا خەڵک ببینن کە تەنها ئەوان لە دەرەوە ماونەتەوە.

ئەوەی لەوەش سەرسوڕهێنەرترە، بەرواری ڕەخنە لەو سەرکردانە دەگرێت کە لە شوێنی خۆیان نین، دواتر وەک ئاماژەیەکی بەردەوام ئۆجەلان وەک مەرجەعێک پێشکەشی دەکات کە خانەنشین نابێت و لێپرسینەوەی لەگەلدا ناکرێت و هەرگیز هەڵە ناکات.

ئەمە دژی تاکپەرەستی نییە، بەڵکوو دژی ناوی ئەو کەسەیە کە دەپەرسترێت و ئەوەی نەیهەوێت بڕیار لە سەرکردە ئازاد بدات، بەڵکوو ئەو بڕیارە لە دامودەزگاکانی هەولێر بگوازێتەوە بۆ مەرجەعییەتی ئیمرالی و قەندیل.

بەگوێرەی ڕیبازە سیاسییەکەی بەرواری، ناوبراو لە نیوان زیاتر لە ئاراستەیەکدا لە هاتوچۆدایە ودادپەروەرانەش نییە کە بڵێین ئەو هەموو شتێکی تێکداوە، چونکە هەموو لایەنە کوردییەکانیش بۆخۆیان دەکرێ تووشی شکست ببن بە بێ ئەوەی کە پێویستیان بە هاوکاریی بەرواری هەبێت. بەڵام کەسێک کە ئەزموونێکی سەرکەوتووی بنیات نەنابێت مافی ئەوەی نییە بچێتە سەر کەنالەکانی ڕاگەیاندن و لە گۆترە بۆ هەموو خەڵک قسە لەسەر هونەری بیناتنان بکات.

باشتر بوو ئەگەر بەرواری بە دانپێدانانێکی سادە دەستی پێکردبا: هەڵبژاردنەکانی ئێمە شکستیان هێنا، ئەو دروشمانەی کە باوەڕمان پێیان هەبوو گۆڕانکارییان بەسەردا هات و ئەو پڕۆژە نەتەوەییەی کە من بەرگریم لێدەکرد، نەهاتەدی. چونکە دانپێدانان بە شکست شەرمەزاری نییە، بەڵام دەکرێت یەکەم سەرکەوتنی سیاسی ڕاستەقینە بێت لە ڕێباز و ئاراستەی سیاسی کامەران بەرواریدا.

ئەگەر پسپۆڕییەکەی لە ئەدەب و زمانی کوردیدا بێت، با بگەڕێتەوە سەر ئەوان. چونکە لە ئەدەبدا دەتوانێت ڕۆمانێک دەربارەی پەکەکە بنووسێت کە وازی ئامانجەکانی خۆی هێناوە و دواتر پیرۆزبایی سەرکەوتنی لەخۆی کردووە، دەربارەی سەرۆکێک کە بە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی وڵاتێک ڕزگار دەکات و هەروەها لەسەر سیاسەتمەدارێک کە هەرکات دەبینێت ئەزموونەکەی تێکچووە، وادەزانێت کە کێشەکە لە ئەزموونەکانی خەڵکانی دیکەدایە. ئەوە دەتوانێ ڕۆمانێکی زۆر باش بێت.

بۆیە پێی دەڵێین: لە کاری سیاسی بکشێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ ناو ئەدەبی کوردی، چونکە کوردستان پێویستی بە فریادڕەسێکی نوێی تەلەفزیۆنی نییە، بەڵکوو پێویستی بە ئەدیبێکە کەوا بتوانێت جیاوازی بکات لە نێوان ئارەزوو و واقیعدا، لە نێوان شیعر و دەوڵەتدا و لە نێوان دروشمە نەتەوەییەکان و وڵاتدا.

Share